English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا و ھێزەکانی ھاوپەیمانان: سوپای سوریا نه‌چووه‌ته‌ ناو مه‌نبه‌ج
2018-12-29 [08:56 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا رایانگەیاند، سەرەڕای دەنگۆییەکانی گۆڕانی ھێزی سەربازیی لە شارۆچکەی منبجی سووریا، ھێزەکانی ھاوپەیمانان ھیچ ئاماژەیەکی پشتڕاستکراوی ئەم دەنگۆیانەی بەدی نەکردووە.

ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ئاشكرای كرد، ھەواڵەکانی پەیوەندیدار بە چوونە ناوەوەی ھێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆ ناو شارۆچکەی منبج، دوورە لە راستییەوە.

وتیشی، بانگھێشتی گشت لایەنەکان دەکەین کە رێز لە یەکپارچەیی و سەلامەتی ھاووڵاتییانی منبج بگرن.

بەرپرسێکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پنتاگۆن" کە نەیوست ناوی ئاشکرا بکرێت، رایگەیاند، ھەواڵەکانی پەیوەندیدار بە چوونە ناوەوەی ھێزەکانی سەربە رژێمی ئەسەد بۆ ناو شارۆچکەی منبج، دوورە لە راستییەوە.

ئەو بەرپرسەی ئەمریکا لەبارەی دەنگۆییەکانی پێشڕەویکردنی ھێزەکانی ئەسەد بۆ منبج وتی، ناتوانین لێکدانەوە لەسەر مانۆری ھێزەکانی دیکە بکەین.

 

aa





ئەم هەواڵە 5110جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad