English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانی چه‌كداری داعش منداڵێكی تا مردن له‌تینوێتیان له‌به‌ر خۆره‌تاو ‌جێهشتووه‌
2018-12-29 [09:37 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئافره‌تێكی ئه‌ڵمانی چه‌كداری پێشووی رێكخراوی داعش به‌تاوانی جه‌نگ تۆمه‌تبار كرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵێكی كچی پێنج ساڵانی له‌به‌ر خۆره‌ تاوی سووتێنه‌ر به‌جێهێشتووه‌، به‌هۆیه‌وه‌ منداڵه‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خسته‌ پاڵ جنێڤه‌ر ده‌بلیو و مێرده‌كه‌ی كه‌ ده‌ركه‌وت له‌كاتی كۆنترۆلی داعش له‌ شاری موسڵ له‌ 2015 ئه‌و منداڵانه‌ی وه‌كو كه‌نیزه‌ك كڕیوه‌.

به‌پێی لیستی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ داواكاری گشتی ئاماده‌ی كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت،‌ مێرده‌كه‌ی جنێڤه‌ر به‌زنجیری ئاسن منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه‌ له‌به‌ر خۆره‌تاوی سوتێنه‌ر به‌ستووه‌وه‌، جنیڤه‌ریش هیچ هه‌وڵێكی بۆ رزگاركردنی نه‌كردوه‌.

سه‌ره‌ڕای ئه‌و تۆمه‌تانه،‌ تۆمه‌تی دیكه‌ی وه‌كو چه‌كهه‌ڵگرتن و تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی دیكه‌ی خراوه‌ته‌ پاڵ، له‌كاتی ساخبوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ به‌سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته‌ له‌ دادگای میونیخ، ره‌نگه‌ قورسترین سزای به‌ندكردنی بدرێت.

ئه‌و منداڵه‌ له‌و كاته‌دا له‌ عێراق دیلێك بووه‌ و جنێڤه‌ر و مێرده‌كه‌ی كڕیویانه‌.

ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانی پێیان وایه‌ ئه‌و منداڵه‌ی كوژراوه‌، له‌ كه‌مینه‌ی ئێزیدی بووه‌، كه‌ زۆربه‌یان به‌ر شاڵاوی دڕندای چه‌كدارانی داعش كه‌وتن.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی داواكاری گشتی ئه‌ڵمانی هاتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌ تووشی نه‌خۆشی بووه‌، له‌ناو جێگه‌ی نوستنی خۆیدا میزی به‌خۆیدا كردوه‌، مێردی جنێڤه‌ر وه‌كو سزایه‌ك‌ منداڵه‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌وه له‌به‌ر گه‌رمی سوتێنه‌ری خۆر به‌ زنجیر به‌ستووه‌ته‌وه‌، تاكو له‌ تینوێتیان گیانی له‌ده‌ست داوه‌.

به‌یانه‌مه‌كه‌ وتیشی، ژنه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ رێگه‌ی به‌مێرده‌كه‌ داوه‌ ئه‌م كاره‌ به‌كات هیچ كارێكی بۆ رزگاركردنی منداڵه‌كه‌ نه‌كردوه‌.

به‌پێی بانگه‌شه‌كانی داواكاری گشتی، له‌ ساڵی 2014 جنێڤه‌ر چووته‌ عێراق و په‌یوه‌ندی به‌ چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ كردوه‌ و له‌ ده‌سته‌ی حسبه‌ی "فه‌رمان به‌چاكه‌ و نه‌هی له‌ خراپه‌"ی داعش كاری كردوه‌.

 

bbc





ئەم هەواڵە 8563جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad