English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌بدولمه‌هدی نامه‌یه‌ك بۆ ئه‌سه‌د ده‌نێرێت
2018-12-29 [10:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سوریا "سانا"  رایگه‌یاند، سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د نامه‌یه‌كی له‌ سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی پێگه‌یشت، تێیدا باس له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا و به‌رده‌وامی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات.

ئاژانسی سانا وتیشی، نامه‌یه‌كه‌ له‌لایه‌ن راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی فالح فه‌یاز گه‌یه‌نرایه‌ ئه‌سه‌د.

باسی له‌وه‌ش كرد، نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق باسی له‌ په‌ره‌پێدانی هه‌ردوو وڵات و گرنگی هه‌ماهه‌نگی له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌ت شه‌ڕی داعش وهاوكاریكردن له‌مباره‌یه‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سنوری هه‌ردوو وڵات كردوه‌.

ئه‌سه‌د جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌، په‌یوه‌ندیيه‌ باشه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق و هاوكارییه‌كانمان له‌دژی داعش، له‌شه‌ڕی تیرۆر هێزێكی داوه‌ته‌ هه‌ردوو وڵات، وتیشی، گرنگه‌ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وامی پێ بدرێت تاكو مۆڵگه‌كانی تیرۆر له‌ هه‌ندێك ناوچه‌كانی عێراق و سوریا له‌ناو ده‌برێت.

لای خۆیه‌وه‌ فه‌یاز وتی، ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی گه‌لی عێراق به‌رامبه‌ر تیرۆر به‌ده‌ستی هێناوه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی سوریا بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاسایشی زۆربه‌ی خاكه‌كه‌ی و دوایینیان چوونی سوپای سوریا بۆ مه‌نبه‌ج، بۆ ناوچه‌كه‌ به‌ته‌واوی مژده‌ی خێره‌.

 





ئەم هەواڵە 8734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad