English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لاڤرۆڤ: گفتوگۆكانمان له‌گه‌ڵ توركیا سه‌باره‌ت به‌سوریا به‌سوود بوو
2018-12-29 [11:22 AM]

ZNA - هه‌ولێر


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا سێرگی لاڤرۆڤ گفتوگۆكانی ئاستی وه‌زاره‌تی هه‌ردوولای سه‌باره‌ت به‌ سوریا به‌به‌رزی له‌قه‌ڵه‌م دا، رایگه‌یاند، له‌ كفتوگۆكان شه‌ڕی دژی تیرۆر و لایه‌نی مرۆیی و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان تاوتوێ كراوه‌.

دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ و به‌رگری و فه‌رمانده‌ هه‌واڵگرییه‌كانی توركیا و روسیا، لاڤرۆڤ وتی، بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكانی هه‌ردوو وڵات پێی گه‌یشتوون، باسمان له‌ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو كرد، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی له‌ ئه‌ستانا خرایه‌روو، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی باس له‌ شه‌ڕی تیرۆر و چاره‌سه‌ری كێشه‌ مرۆییه‌كان و ره‌خساندنی ره‌وشێك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان كراوه‌.

پێشتر بڕیار بوو كۆبوونه‌وه‌ی "2+2" ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام وته‌بێژی كرملین دیمتری بیسكۆڤ وتی، فه‌رمانده‌ هه‌واڵگرییه‌كانی روسی و توركی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و به‌رگریان كرد.

هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ وتی، روسیا و توركیا بۆ گه‌یشتن به‌ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌ سوریا و چه‌ندین بواری دیكه‌ سه‌ركه‌وتوو بوون.

 

rt

 





ئەم هەواڵە 5122جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad