English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مریكا یه‌كه‌مین سه‌ربازگه‌ى خۆى له‌ سووریا به‌ره‌و عێراق جێهێشت
2018-12-30 [08:10 AM]

ZNA- ھەولێر


 

 

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، یه‌كه‌مین كۆگاى سه‌ربازگه‌كانى خۆى له‌ له‌ باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سووریا له‌ دواى بڕیاره‌كه‌ى تره‌مپ، جێهێشت .


سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانى سووریا له‌ ناوچه‌ى حه‌سه‌كه‌ له‌ ڕۆژئاواى كوردستان، به‌ ئاژانسى "ئه‌نادۆلۆ"ى توركییان ڕاگه‌یاند: "هێزه‌كانى ئه‌مریكا كۆگاى سه‌ربازگه‌یه‌كیان له‌ناوچه‌ى مالكییه‌ له‌ سنوورى حه‌سه‌كه‌، جێهێشت".


ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌، كه‌ كۆگاكه‌ له‌چه‌ند جبه‌خانه‌یه‌ك پێكهاتووه‌ و زیاتر له‌ 50 سه‌رباز كاریان تێدا ده‌كرد، گوتیشیان: "چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى و كه‌ره‌سته‌كان به‌ هه‌مه‌ر و بارهه‌ڵگر بۆ عێراق گواسترانه‌وه‌، سه‌ربازه‌كانى نێو كۆگاكه‌ش به‌ره‌و عێراق به‌ڕێكه‌وتن".


سوپاى ئه‌مریكا له‌ سووریا 18 بنكه‌ى سه‌ربازی هه‌یه‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ش له‌دواى ئه‌وه‌ هات كه‌ هه‌فته‌ى ڕابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له‌ سووریا، ڕاگه‌یاند.





ئەم هەواڵە 5389جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad