English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی سلێمانی : لە کەیسی سێوان و منداڵەکانی پێویستیمان بە زیاتر لە سێ مانگە 
2018-12-30 [10:46 AM]

ZNA – ھەولێر 



ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ ی ١٢ ی ٢٠١٨ ، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، ئاماری چالاکییەکان و رێژەی تاوان و رووداوەکانی لەساڵی ٢٠١٨دا ئاشکراکردو رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٧دا ٦٧ حاڵەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە کە ٥٨ حاڵەتی ئەو تاوانانە ئاشکراکراوە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا، ٦٢ حاڵەتی تاوانی کوشتن ھەبووە و لەو ژمارەیەش ٥٩ حاڵەتیان ئاشکراکراوە.

سەبارەت بەئاماری رووداوەکانی خۆکوشتنیش لەمساڵدا، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ئاماری خۆکۆشتن بۆ ئەمساڵ لە پارێزگای سلێمانی زیادیکردووە، چونکە لە ساڵی ٢٠١٧دا، ٥٥ حالەتی خۆکوشتن ھەبووە بەڵام لە ساڵی ٢٠١٨دا ٦٣ حالەتی خۆکوشتن ھەبووە، ھەروەک لەماوەی ئەمساڵدا ٢٨١ حاڵەتی ھەوڵی کوشتن تۆمارکراوە. وتیشی لە ساڵی ٢٠١٧دا ھەزار و ٧٥٦ حاڵەتی شەڕ و لێدانی بە ئەنقەست لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە بەڵام ئەو تاوانە بۆ ئەمساڵ ھەزار و ٦٧٧ حالەت بووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەو کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەدا ئاشکراشیکرد تاوانی ساختەکردنی مۆر و ھێما لە ساڵی ٢٠١٧، ٣٠ حاڵەت بووە، بەڵام بۆ ئەمساڵ ٢٢ حاڵەت بووە، ھەروەک ساختەکردنی پارە و دراو لە ساڵی ٢٠١٧، حەوت حاڵەت بووەو لە ساڵی ٢٠١٨ بووە بە ١٠ حاڵەت.

نەقیب سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد لە ساڵی ٢٠١٧، شەش ھەزار و ٢٢٧ تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراون و نێردراونەتە بنکەی پۆلیس و گواستنەوە، بەڵام لەمساڵدا رێژەکە بەرزبووەتەوە بۆ ھەشت ھەزار و ٢٠٠ تۆمەتبار، ئەمە جگە لەوەی ھەندێک کەس بانگھێشتی بنکەکانی پۆلیس کراون و ھەر لەوێ بەسپاردە ئازاد کراون و لەم ئامارەدا نین.
سەرکەوت ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو ، لە کەیسی گیانلەدەستدانی سێواندا دادگا بە شێنەیی کارەکانی دەکات و پێدەچێت کاتێکی زیاتری بوێت چوونکە ئەوە کاری دادگایە و نابێت پەلەی تێدا بکرێت.

راشیگەیاند ، پشکنینێک بۆ تەرمەکان کراوە کە پێدەچێت سێ مانگی بوێت تا ئەنجامەکەی دەردەچێت، دواتریش دەبێت دادگا لەبارەی ئەنجامەکەوە بڕیار بدات.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad