English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەماوەی ساڵێکدا لە ھەولێر ٤٤ کەس کوژراون 
2018-12-30 [11:10 AM]

ZNA – ھەولێر 



ئەمرۆ یەکشەممە ٣٠ ی ١٢ ی ٢٠١٨ ،  ھۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئامارەی ڕووداو و تاوانەکانی ٢٠١٨ ی  ڕاگەیاند

ناوبراو ڕایگەیاند  لە ٢٠١٨ دت  ٤٤  کەیسی کوشتن ھەبوو ،  کە ٤١ کەیسیان یەکلایکراونەتەوە و تاوانبارەکان گیراون و سزادراون و تەنھا ٣ کەیسیان ماوە کە ئەوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

 ھۆگر عەزیز ڕاشیگەیاند  بە گشتی رێژەی تاوان  لە ٢٠١٨ دا کەمیکردووە  بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ ی پار 

گوتەبێژی  بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر  راشیگەیاند ، لە ساڵی ٢٠١٨، ٤٤ حاڵەتی کوشتن تۆمارکراون و ٤١ حاڵەتیان یەکلاکراونەتەوە و تەنھا ٣ کەیس ماوە تاوانبارەکانییان دەستگیر بکرێن، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ رێژەکە دابەزیوە کە ساڵی  پار ٦٤ حاڵەت تۆمار کراوە.
 لەبارەی خۆکوشتن ھۆگر عەزیز رایگەیاند ،  ٣٤ حاڵەتی خۆکوشتن تۆمارکراوە، لەوەش ٢٤ حاڵەتیان پیاو بوونە و ١٠ حاڵەتیش ئافرەت بوون .

 گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ھەولێر ڕاشیدەگەێنێت ، ٢٢ حاڵەتی خۆسووتاندن لەساڵی ٢٠١٨ تۆمارکراوە، ١٦ ئافرەت و ٦ پیاو 
لەسەر خۆکوشتنی ئافرەتان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی گوتەبێژی پۆلیس رایگەیاند ،  ٢١ کەیس لە ساڵی ٢٠١٨ تۆمار کراوە و لەو ژمارەیەش، ٢٠ کەیسیان یەکلاکراونەتەوە، تەنھا ١ کەیس ماوە، ئەویش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەری بەردەوامە.
ھەروەھا ڕاشیگەیاند ، لە ساڵی ٢٠١٨ تەنھا ٢١ ئافرەت کوژراون، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی ٢٠١٧ کەمیکردووە کە تێیدا ٢٦ حاڵەت تۆمارکراوە.
 
لەبەشێکی دیکەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕایگەیاند ، لەم ساڵەدا ٨١٩ حاڵەتی دزیکردن تۆمارکراوە، لەو ژمارەیە ١٩٨یان حاڵەتەکانیان دزی گەورەبوونە. ٧٩یان دزینی ئۆتۆمبێل بووە.

راشیگەیاند ،  لە کۆی ١٩٨ حاڵەتی دزی، کە خاوەنەکانییان سکاڵایان ھەبووە، ٨٨%یان یەکلاکراونەتەوە، تەنھا ١٢% ماوە.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 3853جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad