English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران... په‌رله‌مانتارانی كورد نامه‌یه‌ک ئاڕاسته‌ی سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان ده‌که‌ن
2018-12-30 [01:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژماره‌یه‌ک له‌ نوێنه‌رانی چوار پارێزگای کوردنشینه‌که‌ی ئێران سه‌باره‌ت به‌هه‌ڕه‌شه‌کانی تورکیا بۆ هێرشکردنه‌ سه‌ر کورده‌کانی سووریا نامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان كرد و داوا ده‌که‌ن ڕێگری له‌ ده‌ستدرێژی و هێرشكردنی ئه‌و وڵاته‌ بۆ سه‌ر خاکی سووریا بگرێت.

دوێنێ شه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ک نوێنه‌ری کوردی په‌رله‌مانی ئێران له‌ نامه‌یێکدا هه‌ڕه‌شه‌کانی سوپای تورکیا بۆ سه‌ر ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی سووریا به‌ داگیرکاری وه‌سف ده‌که‌ن و ده‌ڵێن پێشتریش تورکیا ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی له‌ عه‌فرین کردبوو.

له‌ نامه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کاندا ڕه‌خنه‌ له‌ زلهێزانی جیهانیش گیراوه‌ که‌ بانگه‌شه‌ی پارێزگاریکردن له‌ مافی مرۆڤ ده‌که‌ن به‌ڵام له‌ به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ و ده‌ستدرێژییه‌کانی سوپای تورکیا بێده‌نگن که‌ چاوی بڕیوه‌ته‌ سه‌ر خاکی سووریا و سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاته‌ ده‌شکێنێت که‌چی زلهێزانی جیهانی بیر له‌ بازرگانیکردن به‌ چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی ده‌که‌نه‌وه‌.

هه‌ر له‌ نامه‌ی نوێنه‌ره‌ کورده‌کاندا نووسراوه‌ به‌داخه‌وه‌ ده‌وڵه‌تی تورکیا فاشیست و ناوچه‌گه‌رایه‌ و به‌ درێژاییی مێژوو چه‌ندین جار مافی زیاتر له‌ 20 ملیۆن کوردی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌ی پێشێل کردوووه‌ و بێگومان ئه‌م جووڵه‌ سه‌ربازییه‌ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه‌ی تورکیا که‌ به‌ مه‌به‌ستی دوژمنایه‌تیکردن و چاوترساندنی کورد ده‌یکات بێزارکردنی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تییه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتداران و سیسته‌می حوکمڕانی تورکیا.

خاڵێکی دیکه‌ که‌ له‌ نامه‌ی په‌رله‌مانتاره‌ کورده‌کاندا ئاماژه‌ی پێکراوه‌ قه‌ده‌غه‌کردنی زمانی کوردییه‌ له‌ ڕێکخراو و فه‌رمانگه‌ گشتی و حوکمییه‌کانی تورکیا و زیندانیکردنی نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی په‌رله‌مان له‌ پشکی هه‌ده‌په‌ و هێرشی به‌رده‌وامی سوپای تورکیا بۆ ناوچه‌ کوردنشینه‌کانی ئه‌و وڵاته‌ که‌ هه‌موو ئه‌م خاڵانه‌ وه‌کوو نیازی خراپی تورکیا بۆ پاکتاوی ڕه‌گه‌زی خوێندنه‌وه‌ی بۆ کراوه‌.

 له‌باره‌ی هێرشه‌کانی تورکیا بۆ سووریا و عێراقیشه‌وه‌ ده‌ڵێن، ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ له‌ ڕاستیدا پێشێلکردنی سه‌روه‌ریی خاکی دراوسێکانه‌ که‌ به‌ یارمه‌تیی تیرۆریستانی داعش و نوسره‌ دژ به‌ خه‌ڵکی کوردی عه‌فرین و کۆبانێ و به‌شێکی خاکی هه‌رێمی کوردستان ده‌کرێت.

له‌ به‌شی کۆتاییی نامه‌که‌دا دووپات کراوه‌ته‌وه‌ هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی باس کران ته‌نها به‌شێکی بچووکن له‌ ئه‌و دوژمنکارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر به‌ کورد ده‌یکات و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ به‌ ناوی نوێنه‌ره‌ کورده‌کانی په‌رله‌مانی ئێرانه‌وه‌ ئیدانه‌ی تاوانی دژه‌مرۆڤانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌رانبه‌ر به‌ کورده‌کانی سووریا و تورکیا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن هه‌موو کوردێک له‌ هه‌موو جێگایێکی جیهان به‌ ڕه‌گه‌ز ئێرانییه‌ و به‌و بۆنه‌شه‌وه‌ به‌ ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆیان ده‌زانن پارێزگاری له‌ مافی کورده‌کانی هه‌موو جیهان بکه‌ن.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 3601جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad