English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
            روونکردنەوەیەک لە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
2018-12-30 [01:33 AM]

ZNA - هه‌ولێر


لە ھەندێ میدیای سەر بە رژێمی سوریاوە لە میانەی لیستێکی دوور و درێژی ئەو کەسانەی ھاوکاریی ئۆپۆزسیۆنی سورییان کردووە و بە پاڵپشتیی تیرۆر ناوزەد کراون،  ئاماژە بە ناوی بەڕێز مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان دراوە.

مایەی گاڵتەجارییە رژێمێکی شۆڤێنی و سەرکوتکار و دژە کورد کە بۆ مانەوەی خۆی پاڵپشتیی تیرۆریستانی کرد تاکو وەکو بەدیلێکی باشتر لە توندرۆکان خۆی بنوێنێت باسی تیرۆر بکات.

رژێمێک چەکی قەدەغەکراوی دژ بە خەلکی سیڤیل بەکار ھێنابێت و بە سەدان ھەزار ھاووڵاتیی سوریای خەلتانی خوێن کردبێت و بە ملیۆنانی دیکەی ئاوارەی وڵاتانی دەورووبەر کردبێت،  دەبێت چ ئیعتبارێکی ھەبێت تا بانگەشەی دروستکردنی لیستێکی وا بکات؟!.

ئەوەی زیاتریش مایەی پێکەنینە ئەوەیە کە ھەندێ ھەرزەکاری سیاسی و گەندەڵکار و خائین بەو ھەواڵە شاگەشکە دەبن و دەھۆڵی بۆ لێدەدەن.

ئەوەی کە رژێمی سوریای ھەراسان و توڕە کردووە پاڵپشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم بووە لە ھێزە رەسەنەکانی رۆژئاوای کوردستان.

شانازییە بۆ مرۆڤ کە تۆمەتبار بکرێت بە پاڵپشتیی خەلکی ستەملێکراو و مافخوراو و جێگەی سەربەرزیشە کە لە ناوخۆی وڵات لە بەرەی دژ بە گەندەڵان و خۆفرۆشان وڵاتفرۆشان ھەژمار بکرێی. دامودەزگاکانی ژێر سەرپەرشتیی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیش وەک هاوبەشێکی کارای ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتیی دژ بە تیرۆر،  بەردەوام گورزی کوشندەیان لە تیرۆریستان داوە  و لە دوا ئۆپەراسیۆنی تایبەتیشدا کە لە میدیا جیھانیەکاندا دەنگی دایەوە ، گەورەترین باندی پالپشتیی دارایی تیرۆریستان و شوشتنەوەی پارە پوچەڵ کرایەوە و ئەو باندەش زۆر کەس و لایەنی تێوەگڵابوون .

ھۆکاری داخ لەدڵی و کینەی خائین و وڵاتفرۆشان  و دز و گەندەڵانی ناوخۆش لە بەرامبەر راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێم  بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  ھەمیشە بەڕێزیان دژ بە سیخوری و داگیرکاری و تیرۆر و خیانەت و گەنەدەڵیەکانیان وەستاونەتەوە و ھەمیشەش لەو ڕەوتە بەردەوام دەبن و لە ریزی پێشەوەی بەرەی دژ بە تیرۆر دەمێننەوە.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٣٠/١٢/٢٠١٨

 





ئەم هەواڵە 3748جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad