English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترامپ گه‌وره‌ترین فریودان له‌ مێژووی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كات
2018-12-30 [02:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ ده‌ڵێت، ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ روسیا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ من هه‌بووه‌، له‌ مێژووی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین فریودانه‌، وتیشی، روسیا ته‌نها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هیلاری كلینتۆن و دیموكراته‌كان هه‌بووه‌.

له‌ تویتێكدا، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وتی، دوایین زانیاری ده‌ری ده‌خات، به‌بنه‌بڕی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌بوونی ده‌ستی روسیا له‌ پشت هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نییه‌.

له‌ تویتێكی دیكه‌دا ترامپ ده‌ڵێت، كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكی و نوسینگه‌ی سی ئای ئه‌ی له‌سه‌رده‌می باراك ئۆباما لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ یارمه‌تیدانی هیلاری كلنتۆن ساخته‌ كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان بیباته‌وه‌.

پێشتر سی ئای ئه‌ی ئه‌مه‌ریكی به‌رده‌وام روسیای تۆمه‌تبار ده‌كرد له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێگه‌ی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان خۆی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵقورتاندوه‌، به‌ڵام نه‌یتوانی یه‌ك به‌ڵگه‌ پێشكه‌ش بكات.

له‌مباره‌یه‌وه‌ مۆسكۆ به‌رده‌وام به‌ شێوه‌یه‌كی ره‌ها ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌، تۆمه‌تباركردنمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵمان داوه‌ له‌ چه‌ند وڵاتێكی جیاواز كاریگه‌ری بخه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان، ته‌نها بانگه‌شه‌ن و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه‌، سكرتێری رۆژنامه‌وانی سه‌رۆكی روسیا دیمتری بیسكۆڤ به‌بێ بنه‌ما له‌قه‌ڵمی دا، له‌مباره‌یه‌وه‌ ڤلادیمێر پۆتین وتی، ئه‌و دۆسیه‌یه‌ له‌ئه‌نجامی ملاملانێی ناوه‌كی ئه‌مه‌ریكا دروست بووه‌، له‌ هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی روسیا وتی، هیوادارم لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ كۆتایی پێ بێت و په‌یوه‌ندی هه‌ردوو وڵات بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی سروشتی خۆی.

 

rt





ئەم هەواڵە 1477جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad