English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆتلە شیعەکان بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پارێزگاکان لە کێبڕکێدان
2018-12-30 [04:18 AM]

ZNA - هەولێر


دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، هاوپەیمانێتی سائیروون و رەوتی حیکمە کار بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.

سەعد مەتڵەبی، سەرکردە لە هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نووری مالیکی رایگەیاند، هاوپەیمانێتی سائیروون بە سەرۆکایەتیی موقتەدا سەدر و رەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتی عەممار حەکیم کار بۆ دەستبەسەرداگرتنی حکومەتە خۆجێیەکانی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن.

سەعد مەتڵەبی گوتی: ئامانج لە دەستبەسەرداگرتنی حکومەتە خۆجێیەکان، بۆ ئەوەی بەرلە هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئامادەکاری بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکەن.

مەتڵەبی ئاماژەی بەوەش کرد، هاوپەیمانێتیی سائیروون و رەوتی حیکمە بۆ  بەدەستهێنانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان رێککەوتوون.

 





ئەم هەواڵە 6685جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad