English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق داوا لە پەرلەمان دەکات، دەنگدان لەسەر وەزیرانی ناوخۆ و بەرگری دوابخرێت
2018-12-30 [05:08 AM]

​ZNA- هەولێر


عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە نوسراوێکدا کە ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کردووە، داوادەکات لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دەنگدان لەسەر وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دوابخرێت.

هەروەها لە نووسراوەکەدا، سەرۆکوەزیران دوو کاندیدی بۆ پۆستەکانی دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی راوێژکاری سەرۆکوەزیران پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، تاوەکو ئێستا کێشەی وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری یەکلایی نەبووەتەوە.





ئەم هەواڵە 5023جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad