English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ هەڵوێستی خۆی لەبارەی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان ئاشکرا کرد
2018-12-31 [05:53 AM]

ZNA-هەولێر


لینزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكان، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ئامانجی ترەمپی لە سووریا ئاشکرا کرد.

لینزی گراهام  لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپدا لە تویتەری خۆی  ڕایگەیاند: "سەرۆك ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ھەر كشانەوەیەكی ئەمریكا لە سووریا بەبێ بەدیهێنانی سێ ئامانج نەبێت."

گراهام  ئەو سێ بابەتەی خستووەتەڕوو ڕایگەیاندووە،  "یەکەم سەرۆک ترەمپ دەیەوێت دڵنیابیت لەوەی کە داعش بە تەواوی لەناوچووە و  دووەم بە شێوەیەک ڕێگە نەدرێت ئێران بۆشاییەکان لە سوریا پڕکاتەوە. سێیەمیشیان، ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراوبن."

لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكانە و بە دۆستێكی نزیكی كورد دەناسرێت و بە راشكاویش دژی كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا وەستایەوە و رای گەیاندبوو، بڕیارەكە كوردەكان دەخاتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 9817جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad