English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنتەرمیلان و ریال مەدرید گۆڕینەوەیەک ئەنجام دەدەن 
2018-12-31 [11:35 AM]

ZNA – ھەولێر 



یانەی ئەنتەرمیلانی ئیتاڵی گرێبەستێکی ئامادە کردوە بۆ ئەوەی لەماوەی داھاتوو گۆڕینەوەیەک لەگەڵ یانەی ریال مەدرید ئەنجامبدات . 


بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی سپۆڕتی ئیسپانی، یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت لەماوەی گواستنەوەی زستانە یاریزان تۆنی کرۆس بگوازێتەوە ریزەکانی بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەیە دەست بەرداری یاریزان ماورۆ ئیکاردی بێت بۆ یانەی ریال مەدرید. 

لەھەواڵەکە ھاتووە ، پێشبینی دەکرێت یانەی ریال مەدرید بە بۆندەکەی ئەنتەرمیلان رازی بێت چونکە یانەی ریال مەدرید کێشەیەکی زۆری لە ھێلی ھێرشبەر ھەیە و دەتوانێت بە ئیکاردی ئەم بۆشاییە پڕبکاتەوە. 


لەھەواڵەکە ئاماژە بەوەکراوە، لە چەند رۆژی داھاتوو یانەی ئەنتەر میلان ئەم گرێبەستە بەفەرمی دەخاتە بەردەست بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید. 


یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9292جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad