English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل: بڕازیل بەدڵنییاییەوە باڵوێزخانەکەی بۆ ئۆرشەلیم دەگوازێتەوە
بنیامین نەتانیاهۆ
2018-12-31 [01:01 AM]

ZNA - هەولێر


بێنیامین نێتانیاهۆ لە کاتی سەردانی بۆ بڕازیل رایگەیاند پرسی گواستنەوەی باڵوێزخانەی بڕازیل بۆ ئۆرشەلیم هیچ گومانی تێدا نییە، بەڵکو کێشەکە تەنیا لەسەر کاتی گونجاوە بۆ هەڵگرتنی ئەم هەنگاوە. ژایر بۆلسۆنارۆ، لەسەرەتای هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی بڕازیل رایگەیاند: هاوشێوەی ئەمریکا و گواتیمالا خوازیارە وڵاتەکەی باڵوێزخانەی خۆی لە تێل ئەڤیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە، بەڵام دواتر پاشگەز بووە و راگەیاند هێشتا لەمبارەوە هیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی نەداوە.

ئەمە یەکەمجارە سەرۆکوەزیرانێکی ئیسرائیل سەردانی بڕازیل دەکات. لەم گەشتەیدا نه‌تانیاهۆ لەگەڵ کۆمەڵگەی جووی ئەم وڵاتە کۆ بوویەوە.





ئەم هەواڵە 5116جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad