English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناتۆرێکی ئەمریکا: دوای كشانەوەی ھێزەكانی ئەمریكاش لە سووریا، ھاوپەیمانە كوردەكانمان پارێزراون
لینزی گراهام، سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا
2018-12-31 [01:08 AM]

​ZNA - هەولێر


لینزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكان لە سیناتی ئەمریکا، دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەم وڵاتە، لە زنجیرە تویتێكدا بڵاوی كردووەتەوە، كۆبوونەوەكەیان ئەنجامی باشی ھەبووە. لیزنی گراهام گوتوویەتی: سەرۆك ترەمپ سوورە لەسەر ئەوەی ھەر كشانەوەیەكی ئەمریكا لە سووریا بە گەرەنتیكردنی سێ ئامانجەوە دەبێت، یەكەم: داعش بە تەواوی لەنێوچووە. دووەمیان ئێران لە سووریا گەشە نەكات و ھەژموونی فراوان نابێت. سێیەمیشیان ئەوەیە كە ھاوپەیمانە كوردەكانمان بپارێزرێن .

گراھام رایگەیاندووە، ترەمپ بۆ ئەوەی كشانەوەی ئەمریكا ئەو سێ ئامانجەی سەرەوە بپێكێت، لەگەڵ فەرماندە سەربازییەكانمان و ھاوپەیمانەكانمان لە ھەماھەنگیدایە.

لیندزی گراھام، سیناتۆری كۆمارییەكانە و بە دۆستێكی نزیكی كورد دەناسرێت و بە راشكاویش دژی كشانەوەی ئەمریكا لە سووریا وەستاوەتەوە و رایگەیاندبوو، بڕیارەكە كوردەكان دەخاتە مەترسییەوە.





ئەم هەواڵە 1798جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad