English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌مینه‌ عومه‌ر: ئەمریکا بەنیازە سیاسەتێکی نوێ دابڕێژێتەوە
2018-12-31 [02:40 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە لێدوانێکدا رایگه‌یاند، ئەمریکا سێ خاڵی سەرەکی دەکاتە پاساو بۆ مەشرووعبوونی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا، یه‌ك له‌وانه‌، رێگریکردن لە دەسەڵاتی ئێرانه‌ بەڵام ئێستا ئەمریکا بەنیازە سیاسەتێکی نوێ دابڕێژێتەوە.

ئەمینە عومەر هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ساڵی 2018 لە باکوور و خۆرهەڵاتی سووریا کۆمەڵێک ڕووداوی سیاسیی گرینگ ڕوویان داوە کە مژدەبەخشی دوورنواڕی گەش بۆ خەڵکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی خەڵکی سووریایە.

ئه‌مینه‌ عومه‌ر وتیشی، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات ساڵی 2018 دامەزرا و یەکێکە لە بژاردە سەرەکییەکان بۆ داهاتووی سووریا و تاکە ئەڵتەرناتیڤە بۆ وەڵامدانەوەی ململانێکانی نێوخۆی سووریا. ئەو پڕۆژەیە لە 32 لە سەدی خاکی سووریا جێبەجێ کراوە و هەوڵ دەدەین کاری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری سووریا جێبەجێ بکرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ڕووسیا لە پشتگیریکردنی دەوڵەتی ناوەندیی سووریا بەردەوامە بەڵام بەگشتی هەموو ئەو وڵاتانەی لە خاکی سووریان سه‌یری بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەن.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات روونی كرده‌وه‌، ئەمریکا سێ خاڵی سەرەکی دەکاتە پاساو بۆ مەشرووعبوونی هێزە سەربازییەکانی لە سووریا، شەڕی داعش و ڕێگری کردن لە دەسەڵاتی ئێران و دەستەبەرکردنی دەرەچەیێکی سیاسی بۆ داهاتووی سووریا. بەڵام ئێستا ئەمریکا بەنیازە سیاسەتێکی نوێ دابڕێژێتەوە.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، داگیرکرانی عەفرین لای ئێمە قبووڵکراو نییە و ئەرکی سەرەکیی سەرشانی ئێمەش ئازادکردنی عەفرینە. خەڵکی ئێمە ساڵی 2018 عەفرینیان لێ داگیر کرا و ئاوارە کران و ئێستا لە کەمپی ئاوارەکان لە دۆخێکی دژواردا دەژین.

 

كوردپرێس





ئەم هەواڵە 1714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad