English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئیسرائیل: هه‌ژموونی ئێران له‌ عێراق له‌سه‌ر ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌یه‌
2018-12-31 [03:06 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ جه‌نرال تامیر هایمان سه‌رۆكی هه‌واڵگری جه‌نگی ئیسرائیل وتی، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ئێران هه‌ژموونی زیاتری خۆی له‌ عێراق به‌كار بهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته‌وه‌ هێرشه‌كانی خۆی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ئه‌نجام بدات.

له‌ كۆنگره‌یه‌ك له‌ ته‌لئه‌بیب، هایمان وتیشی، عێراق له‌ژێر هه‌ژموونی زیاتری هێزی قودس و ئێران دایه‌، وتیشی، فه‌یله‌قی قودس له‌ سوپای پاسدارانی ئێران كرده‌وه‌ی نهێنی له‌ ده‌ره‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.

هايمان پێی وایه‌، گۆڕانكاری گرنگ له‌ 2019 له‌ سوریا روو ده‌دات كه‌ تێیدا به‌شار ئه‌سه‌د به‌ پشتیوانی روسیا و ئێران و حزبوڵای لوبنانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئه‌و وڵاته‌ی شكست پێهێنا، هه‌روه‌ها له‌م مانگه‌ دۆناڵد ترامپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له‌و وڵاته‌ دا.

هایمان وتیشی، بوونی ئێران له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری له‌ سوریا له‌ژێر چه‌تری روسیا، شتێكه‌ به‌وردی چاودێری ده‌كه‌ین.

هایمان وتیشی، به‌پێی بۆچوونی ئێمه‌، ئێران هه‌موو هه‌ولێكی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بكات به‌ڵام هه‌موو كارێكیش ده‌كات بۆ دۆزینه‌وه‌ی فێڵێك تاكو خۆی له‌ سزاكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدزێته‌وه‌.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad