English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاروانێكی بارهه‌ڵگری ئه‌مه‌ریكی له‌ كوێته‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ عێراق
2018-12-31 [03:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ فه‌رمانده‌ی حه‌شد له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی كه‌ له‌ 50 بارهه‌ڵگری گه‌وره‌ پێكهاتبوو، ئۆتۆمبێل و جبه‌خانه‌ی ئه‌مه‌ریكیان هه‌ڵگرتبوو، به‌ره‌و بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ رۆژئاوای پارێزگاكه‌ رۆیشتوون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ 50 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پێكهاتبوون، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌ جۆری هه‌مه‌ر و زریپۆشی هه‌ڵگری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵگرتبوو، له‌خاكی كوێته‌وه‌ هاتوون گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ی 35 كیلۆ له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار و به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" به‌ڕێوه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت هه‌ندێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د چی هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌ینویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و كاروانه‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ پارێزگاری كردنی كاروانه‌كه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌ تاكو گه‌یشتنه‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، وتیشی، سوڕانه‌وه‌ی فرۆكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوا ئه‌و نیشان ده‌دات كاروانی دیكه‌ له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوو ده‌گه‌ن.

 

عه‌هد نیوز





ئەم هەواڵە 2704جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad