English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌نگلادیش... خاتوو حه‌سنا واجد زۆرینه‌ی ره‌های له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستهێنا
2018-12-31 [04:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر



ئه‌مڕۆ دووشەممە به‌رپرسانی هەڵبژاردنی بەنگلادێش رایانگەیاند، هاوپەیمانی بەڕێبەرایەتی سەرۆک وەزیر حەسینا واجد زۆرینەیەکی ڕەهای لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەستهێناوە و ڕێگەی بۆ خۆش دەکات بۆ جاری سێهەم لەسەر یەک ببێتەوە بە سەرۆک وەزیر، ئەمەش لە کاتیکدایە کە ئۆپۆزسیۆن ئەنجامەکانی ڕەتکردۆتەوە.

گروپی کۆمکاری عەوامی بلایەنی کەم 288 کورسی لە کۆی 300 کورسیدا بەدەستهێناوە.

بە پێی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هاوپەیمانی ئۆپزسیۆن بە ڕێبەرایەتی کەمال حوسەین بەلایەنی کەم 6 کورسی بردۆتەوە.

حوسەین هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممەی بە گاڵتەجاری ناودێرکرد و گوتی ئەنجامەکەی ڕەتدەکرێتەوە. ئەو داوای هەڵبژاردنێکی نوێ دەکات لە ژێر چاودێری دەسەڵاتێکی بێلایەن.

ئۆپۆزسیۆن ڕەخنەی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌یه‌، بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی ئاماژە بەوە دەکەن كه‌ بۆ دەنگدان فشارخراوەتە سەر خەڵکی و بێسەروبەری لە پڕۆسەکەدا هەبووە.

توندوتیژی لە نێوان لایەنەکانی دەسەڵات و ئۆپزسیۆن بوون بەهۆی شێواندنی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردن و هەتا ڕۆژی هەڵبژاردنیش بەردەوام بوون سەرەڕای ئەوەی باری ئاسایش بە شێوەیەکی زۆر توند کرابوو زیاد لە 600 هەزار سەرباز و هێزی ئاسایشی لە ناو وڵاتەکەدا بڵاو کرابوونەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 1336جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad