English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌شیر حه‌داد: له‌سیناریۆكانی بودجه‌ كامه‌یان لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا بێت، ئەوە جێبەجێ دەكەن
2018-12-31 [04:19 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگه‌یاند، گفتوگۆكردن لەسەر پڕۆژەبودجەی ساڵی 2019 لە نێوان حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق بەردەوامە، كاری لەپێشینەی ئێمەیش دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانە، ئەوەش رێككەوتنی لەسەر كراوە و لە یاسای بودجەی عێراقدا جێگیر كراوە.

حه‌داد روونیشی كردەوە، ئەوەی ئێستا لەسەر بودجە بڵاو كراوەتەوە، كۆتایی كارەكە نییە، كار دەكەین بۆ ئەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لە قەرز و كرێی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكان دابین بكرێت و شاییستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك مووچەی پێشمەرگە، بخەینە سەر وەزارەتی بەرگریی عێراق و مووچەی كە‌سوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوانیش لە دەقە یاساییەكان زیاد بكرێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، لەو سیناریۆیانەی بۆ بودجەی هەرێمی كوردستان دانراون، كامەیان لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستاندا بێت، ئەوە جێبەجێ دەكەن.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، روونی كرده‌وه‌، شاییستە داراییەكانی جووتیاران یەكلا بووەتەوە و لیژنەی كشتوكاڵ لەگەڵ وەزیری بازرگانی و وەزیری كشتوكاڵ، بڕیاریان دا پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان  خه‌رج بكرێت.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 1423جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad