English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچى سێره‌ له‌ مه‌سرور بارزانى ده‌گيرێت؟!
2018-12-31 [08:46 AM]

نووسینی: دڵشادمەولوودگەردی


مه‌سرور بارزانى، ئه‌و ژماره‌ قورسه‌يه‌ كه‌ پارتى بۆ ئه‌م قۆناغه‌ ئه‌ركێكى نوێى خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆى، ئه‌ركێك كه‌ كۆى گشتى كيانى سياسى و ئابوورى كوردستان له‌ قه‌يرانه‌ يه‌ك له‌ دواى يه‌كه‌كانى ده‌رباز بكات و ئه‌م پارچه‌يه‌ى كوردستان بگه‌يه‌نێته‌ كه‌نارى ئارامى يه‌كجارى و نه‌ك ته‌نيا پارێزگارى له‌ سنوور و شكۆ و سه‌روه‌رى كوردستان بكات، به‌ڵكو له‌ ناوخۆشدا شه‌ڕێكى سه‌ختى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران بكات و ببێته‌ ئاڵاهه‌ڵگرى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و ده‌ستپێكردنى سه‌رده‌مێكى نوێى ئيداره‌ و حوكمڕانى له‌ كوردستان.
هه‌ر له‌ ئێستاوه‌، كه‌سايه‌تى مه‌سرور بارزانى خراوه‌ته‌ به‌ر سێره‌ى تيرى ژه‌هراوى دوژمنان و ناحه‌زانى كورد و كوردستان، چونكه‌ دوژمنانى كورد هيچ كاتێك نايانه‌وێت كورد هه‌ستێته‌ سه‌ر پێ و ناو ماڵى خۆى رێكبخاته‌وه‌ و كه‌سايه‌تييه‌كى به‌هێز و كاريگه‌رى وه‌ك جه‌نابى مه‌سرور بارزانى جڵه‌وى حوكمڕانييه‌كى ديموكراتيانه‌ى به‌هێز بگرێته‌ ده‌ست و رێگرى له‌ سيخوڕى و خيانه‌تكارانى ناوخۆ بكات و سه‌رچاوه‌ى دارايى ئه‌و گرووپ و باند و كه‌سه‌ گوماناويانه‌ وشك بكات، كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوودا سوودى خراپيان له‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌رگرتووه‌ و خۆيان كردووه‌ته‌ كراس سوورى به‌ر له‌شكرى داگيركاران و سڵ له‌ هيچ خيانه‌ت و جاشايه‌تييه‌ك بۆ دوژمنانى كوردستان و سوپاى شۆڤينييه‌كانى عێراق ناكه‌نه‌وه‌.
مه‌سرور بارزانى، ئه‌و كاره‌كته‌ره‌ گرنگه‌يه‌ كه‌ ده‌توانێت له‌ يه‌ك كاتدا شه‌ڕى تيرۆر له‌ ئاستى ده‌ره‌وه‌ى سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكات و له‌سه‌ر هێڵى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بمێنێته‌وه‌ و چالاكانه‌ كار بۆ وشككردنى سه‌رچاوه‌ى تيرۆر بكات.
هه‌روه‌ها له‌ ناوخۆدا شه‌ڕى گه‌نده‌ڵى و گه‌نده‌ڵكاران بكات و ريزى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى يه‌كبخاته‌وه‌ و خيانه‌ت و ناپاكى و جاشايه‌تى هه‌ندێك كه‌س و لايه‌نيش رووبه‌ڕووى لێپرسينه‌وه‌ و سزاى ياسايى بكاته‌وه‌. 
جگه‌ له‌وه‌ش، كار بكات بۆ بنياتنانه‌وه‌ى كوردستان و چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانه‌ كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌كان و رزگاركردنى كوردستان له‌ قه‌رزه‌ بيانييه‌كان و دابينكردنى خۆشگوزه‌رانى بۆ خه‌ڵك و به‌هێزكردنى پێگه‌ى كوردستان له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ى وزه‌ى جيهان و به‌ده‌ستهێنانى ماف و شايسته‌ داراييه‌كانى خه‌ڵكى كوردستان له‌ به‌غدا و ئه‌نجامدانى دانووستانى كراوه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان به‌ گشتيى و پرسى كه‌ركوك به‌ تايبه‌تى.





ئەم هەواڵە 1918جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad