English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسوریا گۆڕانكاری بەسەر داهات
2019-01-01 [05:49 AM]

ZNA- هەولێر


رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌وە بڵاوی كردۆتەوە، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی واده‌ی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له‌ سووریا بۆ ماوه‌ی 4 مانگ ده‌ربڕیوه‌.

رۆژنامه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ دووپاتی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ تره‌مپ له‌ كاتی سه‌ردانه‌ نهێنییه‌كه‌یدا بۆ عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و بڕیاره‌، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵ لاكامێرا، فه‌رمانده‌ی ئۆپەراسیۆنی سه‌ربازی دژی داعش گفتوگۆی كردووه‌.

لە ڕۆژنامەی نیویۆرك تایمزدا هاتووە : "تره‌مپ به‌ڵێنی داوه‌ چه‌ند مانگێك ده‌رفه‌ت بداته‌ به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پلانی كشانه‌وه‌ له‌ سووریا جێبه‌جێ بكه‌ن".

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ماوه‌یه‌كه‌ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، لێدوانه‌كانی له‌باره‌ی به‌خێرایی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سووریا خاوكردووه‌ته‌وه‌و ئێستا باسی پلانێك ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هێواشی بكشێنه‌وه‌.

تویته‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پاش لێدوانه‌كه‌ی لینزی گراهام، سیناتۆری كۆمارییه‌كان دێت كه‌ گوتبووی: "سه‌رۆك تره‌مپ به‌ڵێنیداوه‌ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریا بمێننه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌ ئه‌ركه‌كانیان بهێنن و شكستی ته‌واوه‌تی به‌ داعش بهێنن".

تره‌مپ له‌سه‌ر ئه‌و هه‌رایه‌ی به‌هۆی بڕیاره‌كه‌یه‌وه‌ درووست بوو، له‌ تویته‌ره‌وه‌ نووسی: "ئه‌گه‌ر جگه‌ له‌ من هه‌ر كه‌سێكی دیكه‌ ئه‌و بڕیاره‌ی بدایه‌ له‌ باره‌ی سووریا كه‌ له‌ دۆخی ئاژاوه‌دایه‌ به‌هۆی داعشه‌وه‌، ئه‌وكاته‌ جگه‌ له‌وه‌ی سه‌رۆك بوو، ده‌كرایه‌ پاڵه‌وانی نه‌ته‌وه‌ییش".

ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 2 هه‌زار سه‌ربازی له‌ سووریا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی بكه‌ن كه‌ له‌ شه‌ڕڤانه‌ كورد و عه‌ره‌به‌كان پێكدێن،

 





ئەم هەواڵە 7711جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad