English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزیری بەرگری ئەمەریكا لەنامەی دەست لەكاركێشانەوەكەیدا چی گوت
2019-01-01 [06:30 AM]

ZNA- هەولێر


وەزیری بەرگری ئەمەریکا نامەی ماڵئاوایی خۆی بڵاوکردەوە، کە بەهۆی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە.

جیمس ماتیس لە 20-12-2018، بەهۆی كۆك نەبوونی لەگەڵ سیاسەتەکانی ترەمپەوە دەستی لەکار کێشایەوە، لە دواین ساتەکانی ساڵی 2018، نووسینگە و ئەرکەکانی رادەستی پاتریک شاناهان جێگرەکەی خۆی کرد.

لە نامەی ماڵئاوایدا، داوا لە هەموو کارمەندانی ئەمەریکا دەکات، متمانەیان بە وڵاتەکەیان هەبێت و شانبەشانی هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا رووبەڕووی دوژمنەکانیان ببنەوە.

وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریكا لە نامەکەیدا ئاماژەی بەوەدا:دۆناڵد  ترەمپ بە بایەخەوە ناڕوانێتە هاوپەیمانەکانی واشنتن ، هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا گرنگی زۆریان بۆ سیاسەتی دەرەوە و ئاسایشی ئەمەریکا هەیە بە تایبەت یابان، کۆریای باشوور و ئەندامانی ناتۆ.

ئەوەی ماتیسی زۆر نیگەران کردووە، مامەڵەی ترەمپ بووە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی و لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و پشتکردنە کوردەکان، ئەویش دەستی لە کارکێشایەوە.

 





ئەم هەواڵە 6457جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad