English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی ھەولێر: شەڕە چەقۆ لە بەردەم فامیلی مۆڵ ڕووی نەداوە
2019-01-01 [06:44 AM]

ZNA-هەولێر



گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ھەواڵی ڕوودانی شەڕە چەقۆ لە بەردەم (فامیلی مۆڵ)ی ھەولێر ڕەت دەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 1/1/2019 ڕائید ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ھەولێر، ڕاگەیاند: ھەواڵی لەو شێوەیە دوورە لە ڕاستییەوە و شەڕە چەقۆ لە بەردەم فامیلی مۆڵ ڕووی نەداوە، چەند پەیجێک ئەو ھەواڵە ناڕاستەیان بڵاو کردووەتەوە.

شەوی ڕابردوو 31/12/2018، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتە ڤیدیۆیەک بڵاو کرایەوە، لەسەر ڤیدیۆکەشدا ئاماژە بەوە درابوو، کە لە بەردەم (فامیلی مۆڵ)ی ھەولێر بەهۆی شەڕە چەقۆ نێوان چه‌ند گه‌نجێك كه‌سێك كوژرا و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
 





ئەم هەواڵە 4051جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad