English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین ڕینماییەکانی پزیشکانی پێست
2018-12-30 [07:33 AM]

هەولێر _ ZNA


 

 

ماڵپەڕی "MSN" ئاماژەی بە گرنگتیرن ڕینماییەکانی پزیشکانی پێست کردووە، کە دەبێت هەموو کەسێک ئاگاداری بن و پەیڕەوی بکەن بۆ زیادکردنیی تەندروستیی و جوانی ڕوخساری پێست، ئەو ڕێنماییانە بریتیین لە:

- دژەخۆر باشترین ڕێگرە لە پیربوونی پێست:

٩٠%ی هەموو گرفتەکانی پیربوونی پێست دەگەڕیتەوە بۆ بەکارنەهێنانی دژەخۆر و پێویستە دژەخۆر لە لایەن هەموو کەسێکەوە بەکاربهێنرێت.

-بەرهەمەکانی شیدارکردنەوەی پێست (Moisturizer) نابێت هەرگیز فەرامۆشبکرێت:

وشکبوونەوەی پێست یەکێکە لە باوترین گرفتی پێست و زۆر گرنگە بەرهەمەکانی شیدارکردنەو و زیادکردنی تەڕێتیی پێست پشتگوێ نەخرێت.

- پێستی هەستیار دەبێت بە شێوازێکی تایبەتیی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت:

دەبێت گشت ئەو بەرهەمانەی لە پێکهاتەکانیاندا بۆن و مادەی هەوکەرەوەیان تێدایە، لاببرێن و هەموو بەرهەمەکانی پێست نەرمونیان و هێمنکەرەوە بن لەسەر پێست.

- سەردانکردنی پزیشکی پێست:

بەشێک لە گرفتەکانی پێست تەنها بە هاوکاری پزیشکانی پێست چارەسەر دەکرێن. پێویستە بە بەردەوامیی سەردانی پزیشکانی پێست بکرێت بەتایبەت ئەگەر توانای چارەسەرکردنی گرفتەکانی پێستت نەبێت.

- بەردەوامی لە بایەخدان و چاودێریکردنی تەندروستی پێست:

گرنگە بەردەوام بین لەسەر بەکارهێنانی بەرهەمە بەسودەکانی پێست و خۆڕاگر بین لە دەستکەوتنی ئامانجەکانی پێست  چونکە پێویستییان بە کاتە بۆ ئەوەی بەدەستبهێنرێن





ئەم هەواڵە 6280جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad