English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێ سێ ھاوڵاتی بەرووداوی ھاتووچۆ گیانیان لەدەستدا 
2019-01-01 [09:45 AM]

ZNA – ھەولێر 



لە رووداوێکی ھاتووچۆدا لە رانیە، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون. گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانیش دەڵێت، لە رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دوو کەسی دیکە گیان لەدەستداوە. 

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، بەرەبەیانی سەری ساڵی تازە و بەدیاریکراوی لە کاژێر ٠١:٣٠ـی (ئەمڕۆ ١-١-٢٠١٩) لە رانیە ئۆتۆمبێلێک کە پێنج کەسی تێدابوو، وەرگەڕا، بەھۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، کە تەمەنی ١٦ ساڵە و دانیشتووی قەزای رانیە بووە، چوار کەسی دیکەش برینداربوونە کە برینی یەکێکیان سەختەو رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە".

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری پیکاب تۆیۆتا بووە و بەھۆی خێرایی لێخوڕین کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوەو وەڕگەراوە".

لەبارەی رووداوی دووەم کاروان محەممەد، گوتەبێژی ھاتووچۆی سلێمانی  رایگەیاند: "کاژێر ١١:٠٠ـی شەوی رابردوو (٣١-١٢-٢٠١٨) لە رووداوێکی ھاتووچۆ لە رێگەی تاسڵوجە - سلێمانی دوو کەس بە رووداوێکی ھاتووچۆ گیان لەدەستداوە".

بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو کەسەی دیکەش کە گیان لەدەستداوە خەڵکی رانیەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ھیچ لایەنێکی فەرمی ئەو ھەواڵەی پشتڕاستنەکردووەتەوە. 

ئەمڕۆ سێشەممە ١-١-٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری سەرجەم رووداوەکانی ساڵی ٢٠١٨ـی لە سنووری ئیدارەی راپەڕین راگەیاند. بەپێی ئامارەکان ١٢٨ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٩٥٥ کەسی دیکەش برینداربوون.


ی.ا 
سەرچاوە | رووداو
 





ئەم هەواڵە 3676جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad