English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێگەی بەهێزی هەرێمی كوردستان لە سەر ئاستی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی..
2019-01-01 [02:30 AM]

نوسینی : رێبوار حەمەلاو شوانی


سەردانی شاندی بەرزی وڵاتان لە ماوەی رابردوو بۆ هەرێمی كوردستان هەر لە شەو رۆژێكەوە دروست نەبووە ،بەڵكو لە ئەنجامی خۆراگری گەلی كورد و كاری بەردەوامی سەركردایەتیی سیاسی كورد و هیمەتی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییەوە سەرچاوەی گرتووە كە ئەمرٍۆ بە رێز و متمانەوە دەروانە هەرێمی كوردستان. 
دوای خیانەتكاری و داگیركاری 16ی ئۆكتۆبەر لە ئێستادا  دەبینن كە  پێگەی ھەرێمی کوردستان زۆر گرینگە و وڵاتانیش زۆر بە بایەخەوە سەیری ھەرێمی کوردستان دەکەن، ئێستا کە شاندی وڵاتانی دنیا دێنە هەرێمی کوردستان و شێوازی مامەڵەکردنیان گرینگی هەرێم زیاتر دەردەخەن، چونکە لەوە گەیشتوون کە هەرێم ئیدی بووەتە دیفاکتۆ و پێویستە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ و ئەوەیش ددانپێدانانە بە هەرێمی کوردستان . هەرێمی كوردستان تایبەتمەندیی و گرنگییەكی زۆری بۆ وڵاتانی ئەوروپا سیاسیەتی دەرەوەی ئەمریكا هەیە، بە شێوەیەك كە بەلای وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریكا زۆر گرنگە كە سەر لەنوێ لە رۆژهەڵاتی ناوەراست هاوسەنگی نێودەوڵەتی نوێی رێكبخەنەوە، ئەو گۆڕانكاریەش، جگە لە بوونی سامانی سروشتی بەتایبەت نەوت، هاوكات سەرچاوەیی گرنگی جیۆسیاسی ـ ئابووری ناوچەكە وەرگرتووە، هەروەها  پێگەی بەهێزی لەنێو هاوکێشە هەرێمی و جیهانییەکاندا بۆ خۆی دروست کردووە، دیارە ئەمەش دەرئەنجامی سیاسەتی گونجاو و خۆڕاگری و فیداکاریی گەلی کوردستان و قارەمانەتیی هێزی پێشمەرگەیە لە تێکشکاندنی هێزە تیرۆریستییەکانی داعشدا. لەلایەكی دیكەوە دنیا ناتوانێت دەستبەرداری کورد بێت، چونکە کوردەکان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو بە قارەمانیی  و گیانفیداییان  سەلماندیان تەنیا ئەوانن دەتوانن تیرۆر لەناو ببەن و ئەو ڕێکخراوە مەترسیدارانە وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان نەهێڵن، ئەمەش وای کرد کورد لە ناوچەکەدا بە بەهێزی بمـێنێتەوە و دنیا دەستبەرداری نەبێت.
هەروەها دەرەنجامی دڵفرەوانی و سیاسەتی لێبوردەیی و پاراستنی مافی مرۆڤ و حەواندنەوە و لەخۆگرتنی نیزیکەی دوو ملیۆن ئاوارە و پەیڕەوکردنی سیاسەتی ئاشتیخوازانەی سەرکردایەتیی سیاسیی کوردیشە و، بەلای نێوەندە سیاسییە جیهانییەکانەوە ڕۆلی کوردستان لە نەخشەی سیاسیی ناوچەکەدا ڕۆڵێکی بەرچاوە و وەک ژمارەیەکی بەهێز حیساب بۆ کوردستان کراوە.
لەگەل ئەوەی دوای ڕووخاندنی ڕژێمی سەدام چاوەڕوان دەکرا عێراق ئەم مێژووە ڕەشە بەجێ بێڵێت و قۆناخیکی نوێ دەست پێ بکات و، وەک دەوڵەتێکی دیموکراسی و مۆدێرن و پیشکەوتوو لەسەر بنەمایی شەراکەتی ڕاستەقیینەی پێکهاتەکانی و لەسەر بنەمایی تەوافقی نیشتمانی دابمەزرێت، کەچی بەپێچەوانەوە دەستەڵادارانی عێراق بە عەقڵییەتی سیاسی یان مەزهەبی هەنگاویان نا و، هەژموونی مەزهەبگەرایی، خۆی بەسەر سیستەمی سیاسی و سەرجەم جۆمگەکانی دەسەڵات و دامەزراوەکاندا سەپاند و بەڕاشکاوی ماددەکانی دەستوور پێشێل کران'
ماددەی ١٤٠ بەندێکی سەرەکیی دەستووری عێراقە، کە حکوومەتی عێراق بە چەندان شێوە خۆی لە جێبەجێکردنی دزیوەتەوە و کوسپ و تەگەرەی دروست کردووە و، دەرکەوت حکوومەت هیچ نیازی جێبەجێکردنی ئەم ماددەیەی نییە، بۆیە سەردانی سەرۆك بارزانیی بۆ بەغدا و كۆبوونەوە لەگەڵ  بەرپرسانی بەغدا و بەتایبەت سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ ئاماژەیەكی روون و ئاشكرایە و دەرفەتدانێكی ترە لە بەردەم  دەسەڵاتدارانی بەغدا كە ئەگەر پابەندی دەستوور نەبن ئەوا ئیتر گەلی كورد هیچ رێگەیەكی جگە لە جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە بەردەم نامێنێتەوە ..لەلایەكی دیكەوە دنیا ناتوانێت دەستبەرداری کورد بێت، چونکە کوردەکان لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو بە قارەمانیی  و گیانفیداییان  سەلماندیان تەنیا ئەوانن دەتوانن تیرۆر لەناو ببەن و ئەو ڕێکخراوە مەترسیدارانە  وەک هەڕەشە لەسەر ئاسایشی جیهان نەهێڵن، ئەمەش وای کرد کورد لە ناوچەکەدا بە بەهێزی بمـێنێتەوە و دنیا دەستبەرداری نەبێت.





ئەم هەواڵە 4558جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad