English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داڕمانی زەوی لە ئەندۆنسیا، دەیان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
داڕمانی زەوی له ئەندۆنسیا/ ئەرشیڤ
2019-01-01 [03:24 AM]

​ZNA - هەولێر


بەهۆی داڕمانی زەوی لە شەوی سەری ساڵی نوێدا لە ئیندۆنیسیا لانی کەم ٩ کەس گیانیان لەدەست دا و ٣٤ کەسی دیکەش بێ سەروشوێن بوون.

رووداوە سروشتییەکە دوای بارانێکی بەخوڕ لە گوندێکی نزیک ناوچەی جاڤا سوکابومی روویدا و بەهۆیەوە ٣٠ خانوو بەتەواوی لەناو قوڕ و لیتە نقووم بوون. بارانە وەرزییەکان و شەپۆڵە بەرزەکان لە ئیندۆنیزیا بەردەوام هەڕەشەی روودانی حاڵەتی لەمجۆرەیان لێ دەکرێت.

لەم وڵاتەدا ١٧ هەزار دوورگە هەن و بە میلیۆنان خەڵک لە ناوچە شاخاوییەکان یان ئەو ناوچانە دەژین کە ئەگەری روودانی لافاو و داڕمانی زەوییان تێدا بەرزە.





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad