English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پۆلیسی بەریتانیا هێرشبەرێکی دەستگیر کرد
2019-01-01 [04:11 AM]

ZNA - هەولێر


پۆلیس لە شاری مەنچێستەری بەریتانیا کەسێکی دەستگیر کرد کە بە چەقۆ هێرشی کردبووە سەر کۆمەڵیک خەڵک.

 رووداوەکە لە نزیک وێستگەی شەمەندەفەری مەنچێستەر روویدا و تێیدا کەسی هێرشبەر ژن و پیاوێکی بە ساڵاچوو و هەروەها پۆلیسێکی بە سەختی بریندار کرد.

 بە پێی راپۆرتەکان، هێرشبەرەکە لەکاتی هێرشەکەدا بە دەنگی بڵند ناوی ئەڵلای هێناوە. شایەتحاڵەکان باس لەوە دەکەن هێرشبەرەکە هەروەها گوتوویەتی تا ئێوە بەردەوام بن کە بۆمبابارانی وڵاتانی دیکە ئەمجۆرە کارە قێزەوەنانەش بەردەوام دەبن.

‌‌بەگوتەی پۆلیس، قوربانیان هەرچەندە برینەکانیان سەختە بەڵام ژیانیان لە مەترسیدا نییە.





ئەم هەواڵە 5419جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad