English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
شۆفیرێک لە تۆکیۆ نۆ کەسی بریندار کرد
2019-01-01 [05:36 AM]

​ZNA - هەولێر


لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن کەسێک بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرشی کردە سەر بەشداربوانی ئاهەنگی سەری ساڵ و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون.

میدیاکانی ژاپۆن بڵاویان کردەوە کە درەنگانی شەوی رابردوو کەسێکی تەمەن ٢١ ساڵان بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە هێرشی کردووەتە سەر بەشداربووانی ئاهەنگی سەری ساڵ و بەهۆیەوە نۆ کەس برینداربوون و برینی یەکێکیان سەختە.

میدیاکانی ژاپۆن ئەوەشیان بڵاوکردووەتەوە کە ئەو کەسە لە تۆڵەی جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان ئەو کارەی کردووە بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە بڵاوبکەنەوە.

لە چەند رۆژی رابردوودا ژاپۆن بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەر چەند تاوانبارێک جێبەجێ کرد.





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad