English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سوریا بەرەو شاری هەولێر دەبێت
2019-01-02 [05:53 AM]

ZNA – هەولێر


به‌رپرسێكی سه‌ربازیی عێراقی، نه‌خشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ سووریاوه‌ بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ئاشكرا ده‌كات، دەشڵێت، ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ سووریاوه‌ ده‌كشێنه‌وه، سه‌ره‌تا‌ به‌ره‌و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دێن.

عه‌مید یه‌حیا ره‌سووڵ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شی عێراق ده‌ڵێت: "ئه‌و هێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ سووریاوه‌ ده‌كشێنه‌وه، سه‌ره‌تا‌ به‌ره‌و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان دێن و له‌وانه‌یه‌ پاش ئه‌وه‌ له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و وڵاته‌كه‌ی خۆیان یان هه‌ر شوێنیكی دیكه‌ بیانه‌وێت بڕ‌ۆن".

ئه‌و به‌رپرسه‌ سه‌ربازییه‌ ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ "ئه‌و ھێزانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێشێلی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌تی فیدراڵی ناكه‌ن و بوونیان له‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نها رۆیشتن و كشانه‌وه‌یه‌ به‌ ئاراسته‌ی هه‌ولێر و له‌ عێراق نامێننه‌وه‌".

یه‌حیا ره‌سووڵ گوتوویه‌تی: "عێراق پێویستی به‌و هێزانه‌ نییه‌. ئه‌و هێزانه‌ی ده‌كشێنه‌وه‌ له‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌دی ئه‌نباریش جێگیر نابن، چونكه‌ راوێژكاری سه‌ربازیی پێویستی لێیه‌ و پێویست ناكات هێز له‌و شوێنه‌ش زیاد بكه‌ن".

 





ئەم هەواڵە 5647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad