English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
روحانی: ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌
2019-01-02 [06:03 AM]

ZNA-هەولێر


سه‌رۆك كۆماری ئێران، رایگه‌یاند، ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگه‌ی جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێك كه‌ له‌ ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ حەسەن روحانی له‌گه‌ڵ سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستین، زیاد ئەلنه‌خاله‌ كۆبۆته‌وه‌ و تاوتووى كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستین و گوشاره‌كانی ئه‌مریكايان كردووه‌.

حه‌سه‌ن روحانی رایگه‌یاندووه‌، كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلدا مه‌حاڵ نییه‌ و ئێران له‌ میانی خه‌باتی 40 ساڵی رابردوودا ئه‌مه‌ی نیشانداوه‌ .

به‌گوێره‌ى ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران، روحانی لە کۆبۆنەوکەدا ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئه‌مریكا له‌ هه‌وڵی گه‌مارۆدانی ته‌واوه‌تیی ئێراندایه‌ له‌ڕێگه‌ی جه‌نگی ئابوورییه‌وه‌. هیچ گومانم نییه‌ له‌م جه‌نگه‌ ئابوورییه‌دا به‌سه‌ر دوژمناندا سه‌رده‌كه‌وین. گه‌له‌كه‌مان له‌م خه‌باتی خۆڕاگرییه‌دا، یه‌كگرتووه‌".





ئەم هەواڵە 5155جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad