English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ لەگەڵ كیم جۆن ئون كۆدەبێتەوە
2019-01-02 [06:04 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆكی ئەمریكا رایدەگەیەنێت، كە كۆریای باكوور توانایەكی ئابووریی بەهێزی هەیە و لەگەڵ سەرۆكی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر رایگەیاندووە، كە كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوور بەڵێنی داوە چیتر چەكی ناوكی دروست نەكات و مووشەكە ناوكیییەكان تاقی نەكاتەوە و نەیاندا بە هیچ وڵاتێك.

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، كۆریای باكوور خاوەن تاواناییەكی بەهێزی ئابوورییە، ئاماژەی بەوەش كردووە،
 كە كیم جۆنگ ئون ئامادەیە بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئەو و "منیش بە نیازی كۆبووونەوەم لەگەڵیدا".

رۆژی 12/6/2018 بۆ یەكەم جار، كیم جۆنگ ئونی سەرۆكی كۆریای باكوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا لە سەنگافورە كۆ بوونەوە و رێككەوتنێكیان واژۆ كرد.


بەگوێرەی رێككەوتنەكە، كیم جۆنگ ئون بەڵێنیدا بە داماڵینی وڵاتەكەی لە چەكی ناوكی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیكردنەوە ناوكییەكان.


 





ئەم هەواڵە 5197جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad