English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 12 دیاریكرا
2019-01-02 [06:13 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی کانونی یەکەمی رابردوو ئاشکراکرد.

سیروان محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، "نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری مۆلیدەی ئەهلی بە (٤٢) دینار بۆ مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٨ دیاریكراوە، موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان ٢٤٠ بۆ ٢٥٥ كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێك كارەبای مۆلیدە لە نێوان ١٠ بۆ ١١ هەزار دینار دەبێت، كە بەپێی كاركردنی مۆلیدەكان نرخی ئەمپێرێك لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی تر جیاوازە.

سەبارەت بەبەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ ئەم مانگە، سیروان محەمەد رایگەیاند، بەرنامەی مۆلیدە ئەهلییەكان رۆژانە لە كاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بۆ ١ی شەو و بەیانیان كاتژمێر ٧ی بەیانی دەبێت، لەو كاتانەدا کە كارەبای نیشتیمانی نەبوو مۆلیدە ئەهلییەكان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین دەكەن، بەڵام بۆ خشتەی رۆژانی هەینی و پشووەكان مۆلیدەكان بەیانیان كار ناكەن و لەبری ئەوە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین دەكەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە پاش كوژانەوەی كارەبای نیشتمانی ١٠ خولەك زیاتر بەسەر دابینكردنی كارەبای مۆلیدە تێنەپەرێت، بە پێچەوانەوە سەرپێچیكار بەگوێرەی ناوەڕۆكی ئەو گرێبەستەی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی واژۆی كردووە روبەروی یاسا دەكرێتەوە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی دەربارەی نرخی كارەبای یەكەكانی نیشتەجێبوون و سیتیەكان رایگەیاند، نرخی كیلۆواتێك كارەبا بە (٢١٨) دینار دیاریكراوە، بەڵام ئەگەر سیتیەكان وێستگەكانیان (KV11) بوو ئەوا ٥ دینار و وێستگەكەی (KV33) بوو ١٠ دیناری بۆ زیاد دەكرێت.





ئەم هەواڵە 4117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad