English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
جیاوازى برى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ
2019-01-02 [07:04 AM]

ZNA-هەولێر


بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم ئاشکرایکرد: تاوه‌كو ئه‌مڕۆ  2ى كانونى دووه‌مى 2019، ڕێژه‌ى بارانبارینى ئه‌مساڵیش به‌راورد به‌ ساڵى ڕابردوو له‌ ئاستێكى زۆر به‌رزدایه‌.

به‌پێى داتا و ئاماره‌كانى كه‌شناسى، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ 2ى كانونى دووه‌مى 2019، جیاوازى برى بارانبارینى ئه‌مساڵ به‌راورد به‌ پارساڵ به‌مشێوه‌یه‌یە: هەولێر 283 ملم بارانى زیاترە لەگەڵ پارساڵ، سلێمانى 380 ملم بارانى زیاترە لەگەڵ پارساڵ، دهۆک 413 ملم بارانى زیاترە لەچاو پارساڵ، که‌رکوک 204 ملم بارانى زیاترە بەراورد پارساڵ، هەڵەبجە 356 ملم بارانى زیاترە لەچاو پارساڵ.

به‌وپێیه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاى دهۆك، سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ به‌راورد به‌ پارساڵ رێژه‌ى بارانبارین زیاتر بووه‌ و به‌ گشتیش رێژه‌ى بارانبارین له‌ پێنج پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌كه‌ى هه‌زار و  600 ملم له‌ پارساڵ زیاتر باریوه‌.





ئەم هەواڵە 4450جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad