English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دانا غاز : مانگانە پارەی خۆمان لەهەرێمی كوردستان وەردەگرین بەبێ دواكەوتن
2019-01-02 [07:45 AM]

ZNA – هەولێر


كۆمپانیای دانا غاز ئاشكرای دەكات، دەیانەوێت لە میانی سێ ساڵی داھاتوو قەبارەی بەرھەمھێنانی غاز بۆ ٥٠٠ ملیۆن پێ سێجا لە رۆژێکدا و قەبارەی بەرھەمھێنانی لە شلە نەوتییەکان  ١٠ بۆ ١٢ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا لە ھەرێمی کوردستان زیادبکەن.

کۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی رایگەیاند، بڕی ٣٢٤ ملیۆن دۆلاری لە بری کردەوەکانییان لە میسر و ھەرێمی کوردستان و ئەمارەتی شاریقە لە ئیمارات وەرگرتووە و ئەوەش کاردەکاتە سەر پاڵپشتیکردنی پلانەکانی کۆمپانیا بۆ فراوانکردنی کارەکانی و سیاسەتی دابەشکردنی قازانجەکانی.

سەرباری ئەو بڕە پارەیەی کە لە میسر وەریگرتووە، کۆمپانیاکە ئەوەی روونکردووەتەوە کە لەماوەی چارەکی کۆتایی ساڵی ٢٠١٨ بڕی ١٠٢ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی لە فرۆشتنی چڕەکان و غازی پترۆلیی شل لە ھەرێمی کوردستان بەدەست کەوتووە، بەو پێیەشی کە دانا غاز پشکی ٣٥ لەسەدی لە کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم ھەیە، بڕی ٣٦ ملیۆن دۆلاری ئەمریکی وەرگرتووە.

دانا غاز ئەوەشی بڵاوكردۆتەوە، بڕی ئەو پارەیەی کە کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم لە میانی ساڵی ٢٠١٨ وەریگرتووە دەگاتە ٣٢٢ ملیۆن دۆلار و پشکی دانا غاز لەنێوییدا، ١١٣ ملیۆن دۆلاری ئەمریکییە و ھیچ ھەقێکی دواکەوتووی کۆمپانیای بیرڵ پترۆلیۆم لەسەر ھەرێمی کوردستان نییە، چونکە ھەموو ھەقەکانی خۆی بەرێکی وەردەگرێت.

لەوبارەیەوە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای دانا غاز، پاتریک ئاڵمان وارد لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە "ئەو بڕە پارە کاشەی کە کۆمپانیا لە بری کردەوەکانی وەریگرتووە بەدەستھێنانێکی گەورەیە و کاردەکاتە سەر کارەکانیان بۆ فراوانکردنی زیاتر.

 لە ھەرێمی کوردستانیش مانگانە بڕە پارەی خۆیان بەبێ دواکەوتن وەردەگرن، ئەمەش وایان لێ دەکات متمانەی زیاتریان ھەبێت بۆ جێبەجێکردنی وەبەرھێنان، کە دەیانەوێت لە رێگەیەوە بەرھەمیان بگەیەنینە دوو ھێندە لە میانی چەند ساڵی کەمی داھاتوو".

کۆمپانیاکە بەمدواییانە رایگەیاندبوو کە بە ھۆی بوونی پڕۆژەی فراوانکردن و گەشەپێدان کە لە ھەرێمی کوردستان جێبەجێی کرد بڕی بەرھەمھێنانەکەی زیادیکردووە و ھەڵکەندنی بیری بەلسەم ٨ کۆتایی ھات و کۆی بەرھەم دەگاتە ٧٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوتا کە لە نۆ مانگی یەکەمی ئەو ساڵە گەیشتە ٦٢ ھەزار و ٢٥٠ بەرمیل نەوتی ھاوتا.

 





ئەم هەواڵە 3871جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad