English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رۆكی چین به‌به‌كارهێنانی هێز هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تایوان ده‌كات
2019-01-02 [09:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی چین وتی، وڵاته‌كه‌ی بۆ ملكه‌چپێكردنی تایوان بۆ ژێر كۆنترۆلی خۆی ده‌ستبه‌رداری به‌كارهێنانی هێز نابێت، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ ئه‌و دورگه‌یه‌ بگه‌ڕێنێـته‌وه‌، وتیشی، داهاتووه‌یه‌كی روناك له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی چین چاوه‌ڕێی تایوان ده‌كات.

سەرۆکی چین شی جینن پینگ رایگه‌یاند، سەربەخۆیی تایوان دەبێتە هۆی ڕوودانی کارەسات، بەڵێنیدا ئاشتیانە هەوڵی زیاتر بۆ گەڕاندنەوەی یەکیەتی لەگەڵ تایوان بدات بەڵام هۆشیاریدا لەوەی چین دەستبەرداری بیرۆکەی بەکارهێنانی هێز نابێت.

سەرۆکی چین وتی، ده‌بێت گەڕاندنەوەی یەکیەتی لە چوارچێوەی بنەمای "یەک چین" دا بێت، ئەو بنەمایە تایوان بە بەشێک لە چین دادەنێت، بەڵام جیاخوازەکانی تایوان ئەو بنەمایە ڕەت دەکەنەوه‌ کە خۆیان فەرمانڕەوایی خۆیان دەکەن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، دەبێت هەموو خەڵکی تایوان بەڕوونی په‌ی به‌وه‌ ببه‌ن کە سەربەخۆیی تایوان تەنها کارەساتێکی گەورە بۆ تایوان دەهێنێت.

باسی له‌وه‌ش كرد، ئێمە ئامادەین بوارێکی فراوان بڕەخسێنین بۆ ئەوەی بە ئاشتی یەکیەتی بگەڕێنینەوە بەڵام هیچ بوارێک بۆ هیچ شێوەیەک لە جیابوونەوە ناهێڵینەوە.

سه‌رۆكی چین روونی كرده‌وه‌، هیچ بەڵێنێک بۆ دەستبەرداربوون لە بەکارهێنانی هێز نادەین و بژاردەی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەهێڵێنەوە.

ئاماژەشی بەوەدا بابەتەکە بابەتێکی ناوخۆییە و چین ڕێگە بە هیچ دەستوەردانێکی دەرەکی نادات.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5356جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad