English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڤیدیۆ... ته‌قه‌كردنی ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی عێراق ده‌نگی داوه‌ته‌وه‌، داوای لێپێچینه‌وه‌ی لێده‌كرێت
2019-01-02 [11:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوێنێ سێشه‌ممه‌ گرته‌ڤیدیۆیه‌كی ته‌قه‌كردن به‌ده‌مانچه‌ له‌ تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاوبوویه‌وه‌، مشتومڕێكی فراوانی به‌دوای خۆیدا هێنا كه‌ له‌ له‌لایه‌ن ژنه‌ په‌رله‌مانتارێكی عێراقی "وه‌حده‌ جومه‌یلی" ته‌قه‌ی ئاسمانی كراوه‌.

به‌پێی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌  شه‌وی دووشه‌ممه‌ به‌شداری ئاهه‌نگه‌كانی سه‌ری ساڵی له‌ به‌غدا كردوه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، به‌هۆی ته‌قه‌كردنه‌كانی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵ كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 77 كه‌سی دیكه‌ بریندار بوون.

چالاكوانان و ئه‌وانه‌ی تویتیان له‌سه‌ر ئه‌م گرته‌ ڤیدیۆیه‌ نووسیوه‌، داوایان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق كردوه‌، ئه‌و ژنه‌ په‌رله‌مانتاره‌ ده‌ستگیر بكه‌ن و به‌پێی یاسا سزای بده‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا په‌رله‌مانتار "وه‌حده‌ جومه‌یلی" به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا ده‌ڵێت، ئه‌و گرته‌ڤیدیۆیه‌ی بڵاو بووه‌ته‌وه‌، له‌یه‌كێك له‌ ئاهه‌نگه‌كانی بووكگواستنه‌وه‌ له‌ گوندێكی شاری روماده‌ی بووه‌.

پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌ڵێنی دابوو، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ئاهه‌نگه‌كان و بۆنه‌كان ته‌قه‌ ده‌كه‌ن، به‌به‌ندكردن سزا ده‌درێن.

 

ئه‌لحوره‌





ئەم هەواڵە 7279جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad