English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتۆن داوا له‌ مۆسكۆ ده‌كات ده‌ستبه‌جێ هاوڵاتیه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ی ئازاد بكات
2019-01-02 [12:21 PM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ وتی، واشنتۆن داوا له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی روسیا ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ ئه‌ندامی خانه‌نشینكراو له‌ هێزی پیاده‌ی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی ئازاد بكات و روونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی بدات.

پۆمپیۆ وتی، وڵاته‌كه‌ی هیواداره‌ روسیا رێگه‌ی به‌ كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بدات، په‌یوه‌ندی به‌ هاوڵاتیه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ پۆل وه‌لان بكه‌ن.

وتیشی، هیوادارین له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتوو، كونسوڵخانه‌كه‌مان بتوانن په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌ن.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاوی كرده‌وه‌، پۆمپیۆ ده‌ڵێت، بۆ روسیا روونمان كردووه‌ته‌وه‌، داوای زانیاری زیاترمان كردوه‌ له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌و هاوڵاتیه‌مان كراوه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ده‌ستگیركراوه‌ ئه‌وا داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادكردنی ده‌كه‌ین.

به‌ر له‌ دوو رۆژ هێزه‌كانی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسایشی فیدرالی روسی رایانگه‌یاند، له‌ رۆژی 28ی كانونی یه‌كه‌م ویلان له‌كاتی ئه‌نجامدانی چالاكییه‌كی سیخوڕی ده‌ستگیر كراوه‌، دۆسیه‌ی تاوانی بۆ كراوه‌ته‌وه‌.

دواتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا وتی، به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌مه‌ریكامان له‌م رووداوه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ریكاش پشتراستی كردووه‌ته‌وه‌.

تاكو ئێستا ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رای نه‌گه‌یاندوه‌، ئه‌و هاوڵاتییه‌كی له‌ مۆسكۆ ده‌ستگیر كراوه‌، پۆل وه‌لانه‌.

پێشتر چه‌ند راپۆرتێك باسیان له‌وه‌ كردوه‌، وه‌لان پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای BorgWarner ئه‌مه‌ ریكی بۆ كاروباری ئاسایش هه‌یه‌.





ئەم هەواڵە 5251جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad