English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوو دز دەستگیر کران، پارەو زێڕێکی زۆریان دزیووە 
2019-01-02 [12:55 PM]

ZNA – ھەولێر 



ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆی رایگەیاند، دوو کەس دەستگیر کراون مە تۆمەتبارن بە دزینی پارە و زێر لە شاری دھۆک. 


موقەدەم ھێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دوو کەس لەسەر دزینی پارە و زێڕ لە شاری دھۆک دەستگیر کران، ھەردووکیشیان دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

گوتیشی: ئەو کەسانە پارە و زێڕەکانیان لەناو قاسەیەک دزیووە و ھەردوو تۆمەتبارەکەش خەڵکی شاری دھۆکن، پێشتریش قاسەیەکی دیکەیان دزیووە کە پارەی تیادابوو، ھەروەھا بەشێک لەو پارەیەی دزیوویانە خەرجیان کردووە و ئەوەی دیکەش بۆ خاوەنەکان دەگێڕینەوە.

وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک باسی لەوەشکرد، : ئەو دوو تۆمەتبارە دوای دزیەکە قاسەکەیان بردووتە چیای گارە و لەوێ شکاندوویانە،پاش بەدواداچوونێکی ورد توانرا شوێنەکەیان ئاشکرا بکرێت.


ی.ا
 





ئەم هەواڵە 4297جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad