English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی ئه‌منی: هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی له‌ ئه‌نبار بڵاوه‌یان پێده‌كرێت
2019-01-02 [01:45 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ بڵاو بووه‌یه‌وه‌ كه‌ سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی به‌شێوه‌یه‌كی چڕ له‌ پارێزگای ئه‌نبار جوڵه‌یان پێكراوه‌، به‌رپرسێكی ئه‌منی رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی پارێزگاكه‌ بڵاوه‌یان پێ ده‌كرێت.

سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار نه‌عیم گه‌عود رایگه‌یاند، ژماره‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و شوێنه‌ سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌ عێراقییه‌كان نازانین.

ئه‌و به‌رپرسه‌ وتیشی، حكومه‌تی عێراق خۆی له‌ بوونی ئه‌و هێزانه‌ به‌رپرسه‌، وتیشی، فرۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ واشنتۆن سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پرۆسه‌ی سه‌ربازی له‌ پارێزگاكه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

پێشتر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار عید عه‌ماش رایگه‌یاند، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكی چه‌ند بنكه‌ی سه‌ربازیان له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكه‌ هه‌یه‌ و هێزه‌كانی عێراق بۆیان نییه‌ بچنه‌ ناو ئه‌و بنكانه‌، جیاواز له‌وه‌ی سه‌رۆكی وه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی رایگه‌یاند.

دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ فه‌رمانده‌ی حه‌شد له‌ پارێزگای ئه‌نبار رایگه‌یاند، كاروانێكی ئه‌مه‌ریكی له‌ 50 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر پێكهاتبوون، دوو ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی له‌ جۆری هه‌مه‌ر و زریپۆشی هه‌ڵگری سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكی هه‌ڵگرتبوو، له‌خاكی كوێته‌وه‌ هاتوون گه‌یشتنه‌ ناوچه‌ی 35 كیلۆ له‌ رۆژئاوای ئه‌نبار و به‌ره‌و بنكه‌ی سه‌ربازی "عه‌ین ئه‌سه‌د" به‌ڕێوه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانرێت هه‌ندێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كانی دیكه‌ بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د چی هه‌ڵگرتووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت وتیشی، له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و كاروانه‌ فرۆكه‌ی جه‌نگی بۆ پارێزگاری كردنی كاروانه‌كه‌ ده‌سوڕانه‌وه‌ تاكو گه‌یشتنه‌ بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د، وتیشی، سوڕانه‌وه‌ی فرۆكه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ ناوچه‌كانی رۆژئاوا ئه‌و نیشان ده‌دات كاروانی دیكه‌ له‌ كاتژمێره‌كانی داهاتوو ده‌گه‌ن.

 

سه‌رچاوه‌: RT





ئەم هەواڵە 1633جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad