English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
حه‌سه‌ن روحانی باسی سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مپ بۆ عێراق ده‌كات
2019-01-03 [07:01 AM]

ZNA- هەولێر


حه‌سه‌ن روحانی سه‌ركۆماری ئێران، له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌ كتوپڕه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ پارێزگای ئه‌نبار له‌ رۆژئاوای عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مریكا له‌ ٢٠٠٣ه‌وه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ "رزگاركه‌ر"ی ئه‌فغانستان و عێراقه‌

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ راسته‌ كه‌ رزگاركه‌ری عێراقه‌ بۆچی به‌ فه‌رمی و ئاشكرایی سه‌ردانی عێراق ناكات؟ ببینن له‌ شه‌قامه‌كانی به‌غدا و به‌سره‌ چۆن پێشوازیتان لێ ده‌كرێت. له‌ شه‌وێكی تاریكدا و به‌نهێنی دێنه‌ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بچوك و وێنه‌ ده‌گرن و كه‌مێك ده‌دوێن و دوای یه‌ك تا دوو كاتژمێر عێراق جێده‌هێڵن.

روحانی ده‌شڵێت: ئه‌وه‌ به‌ واتای ئه‌وه‌ دێت شكستتان هێناوه‌ و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و خه‌ڵكی عێراق لێتان رازی نییه‌ و ناوێرن بێنه‌ ناو خه‌ڵك.





ئەم هەواڵە 6112جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad