English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کیم جۆنگ ئون نامەێک بۆ ترەمپ دەنێرێت
2019-01-03 [07:39 AM]

ZNA- ھەولێر


سەرۆکی کۆریای باکوور نامەیەکی دڵخۆشکەر بۆ سەرۆکی ئەمریکا دەنێرێت.

 

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی حکوومەتەکەی، رایگەیاندووە، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور بەڵێنی داماڵینی نیمچە دوورگەی کۆریای لە چەکی ناوکی داوە.

 

دۆناڵد ترەمپ هەروەها رایگەیاندووە، پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون پێکەوە ناوە و رەنگە جارێکی دیکەش کۆ ببنەوە و ئاماژەی بەوەش کردووە، کە ”نامەیەکی دڵخۆشکەری لە سەرۆکی کۆریای باکوورەوە پێگەیشتووە.

 

رۆژی 12/6/2018 بۆ یەکەم جار، کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافورە کۆ بوونەوە و رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

 

گرنگترین خاڵی رێککەوتنەکە، بەڵێنی کیم جۆنگ ئون بوو بە داماڵینی وڵاتەکەی لە چەکی ناوکی و راگرتنی هەموو بەرنامە و تاقیکردنەوە ناوکییەکان.

 

لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.





ئەم هەواڵە 5929جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند بیرۆکەیەک بۆ ڕزگاربوون لە گەرمای ھاوین
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad