English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گرنگترین 15 ڕێنمایی رۆناڵدۆ بۆ یاریزانه‌كان بزانه‌
2019-01-03 [07:48 AM]

ZNA – ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی و ئێستای یوڤێنتوسی ئیتاڵی بە نموونەی باڵا بۆ ھەموو ئەوانە دادەنرێت، کە ھەوڵ دەدەن جەستەییەکی نموونەییان ھەبێت و بە شێوازێکی تەندروست و وەرزشکارانە بژین. 

رۆناڵدۆی تەمەن ٣٤ ساڵان، لە کاتێکی پێشوودا رایگەیاندبوو، خاوەن جەستەی کوڕێکی تەمەن ٢٤ ساڵانە، ئەوەش دڵنیامان دەکاتەوە، تاوەکو ماوەیەکی درێژ لەسەر یاریگەکانی جیھان دەیبینین، نەخاسمە ئەو ھێشتا لە لوتکەی بەخشین دایە و یاریزانێکی زۆر بایەخەدارە، چ بۆ یانەکەی، یان ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی پورتوگال. 

لەم راپۆرتەدا ئەو ١٥ ئامۆژگارییەتان بۆ دووبارە دەکەینەوە، کە خاوەنی پێنج باڵۆن دۆری باشترین یاریزانی جیھان پێشکەشی کردووە، بۆ ئەوەی ببینە خاوەن جەستەیەکی نموونەیی و بە شێوازێکی تەندروست و ساخ بژین.

١ ـ فێربە چۆن راھێنان بە مێشکت دەکەی، وەک چۆن راھێنان بە جەستەت دەکەیت، چونکە ھێزی مێشک وەک ھێزی جەستە پێویستە.
٢ ـ پابەندیی، بەردەوام ھانی خۆت بدە، پابەندیی سیستمێکی دیاریکراو بیت، کە کلیلێکی زۆر گرنگە.
٣ ـ چەند ئامانجێکی دیاریکراو بۆ خۆت دیاریی بکە، چونکە ئەوە یارمەتی چاودانە سەر و کارکردن بۆ بەدیھێنانیت دەدات.

٤ ـ لەگەڵ ھاوبەشێک راھێنان بکە، چونکە ئەوە بۆ پەیدابوونی جۆرێک لە رکابەریی گرنگە، یارمەتیشت دەدات فشار بخەیتە سەرە خۆت.
٥ ـ ماوەیەکی باش بۆ نووستن تەرخان بکە، کە بۆ سوود وەرگرتن لە راھێنانەکان گرنگە، چونکە نووستن یارمەتی ماسولکەکان دەدات، زوو چاک ببنەوە.
٦ ـ خۆ گەرمکردنەوە بەشێوەیەکی باش، لە مەترسیی تووشبوونی پێکان دەتپارێزێت.

٧ ـ تێکەڵاوکردنی راھێنانەکانی توانای جەستە و راھێنانەکانی ئاسن، تاوەکو دڵنیابیت لەوەی، راھێنانەکان ھەموو جەستەت دەگرێتەوە.
٨ ـ راھێنانکردنی بەھێز، بۆ ناردنی خوێن بۆ ھەموو جەستەت و زیادبوونی ھێزی بەرگەگرتن گرنگە.
٩ ـ راھێنانەکانی بەرگەگرتنی تایبەت، کلیلێکی گرنگە و یارمەتی زیادبوونی توانای جەستە بەگشتی دەدات.

١٠ ـ لە ھەموو کات و شوێنێک راھێنان بکە، دەتوانیت لە ژووری نووستن راھێنانەکانی سک بکەیت، چ بەیانی بێت یان پێش نووستن، بەردەوامبوون لەسەر ئەو شێوازە، دەیکاتە نەریت.
١١ ـ سیستمێکی خۆراکی باش، لەگەڵ راھێنانەکان، یارمەتی بنیاتنانی جەستەیەکی نموونەیی دەدات.
١٢ ـ ئاگاداری رێژەی شلەمەنییەکانی جەستە بە، پشتبەستن بە ئاوخواردنەوە زۆر پێویستە، خۆ بەدوورگرتن لە مەی خواردنەوەش پێویستە.

١٣ ـ نانخواردن بە رێکی، ئەگەر بەشێوەیەکی رێک راھێنان دەکەیت، دەبێت پارێزگاریی لە ئاستی وزە لە جەستەتدا بکەیت، بۆ ئەوەی وزەی پێویستی ھەبێت.
١٤ ـ لە کاتی راھێنانەکاندا، پەرۆشی گوێگرتن لە جۆرێکی باشی موزیک بە، کە یارمەتیت دەدات چێژ لە راھێنانەکان وەرگریت و زیاتریش ھانت دەکات.
١٥ ـ پشوودان، راھێنانکردن شتێکی گرنگە، بەڵام ئەگەر ژیانێکی باشی بژیت، تاوەکو یارمەتیت بدات بە باشترین بگەیت، کە بتوانیت بە جەستە و مێشک ئەنجامی بدەیت.


رووداو





ئەم هەواڵە 6733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad