English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاره‌ی كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردنی 2018 خه‌رج ده‌كرێت
2019-01-03 [11:08 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئارام سەباح، جێگری بەرێوەبەری گشتی دەستەی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەم هەفتەیەدا پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن نێردراوە بۆ كوردستان خه‌رج ده‌كرێت.

وتیشی، بانكی ناوەندی عێراق پارەی  كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی ئایار خسته‌ سه‌ر ئه‌ژماری كۆمسیۆن لە لقی هەرێمی كوردستانی بانكی ناوەندی لە هەولێر .

ئه‌وه‌شی خسته‌روو، پاش ئەوەی پارەكە خرایە سەر حیسابی ئەوان ئێستا پارەكە دراوەتەی بانكی شیرین، بانكی شیرینیش لە رێگەی بانكەكان ئەو پارەیە دابەشی سەر پارێزگاكانی  هەرێمی كوردستانی دەكات و كارمەندانی كۆمسیۆن پاره‌كه‌یان پێده‌درێت.

بەرپرسەكەی كۆمسیۆن روونی كرده‌وه‌، ئەو كەسانەی لە رۆژی هەڵبژاردن كارمەندی كۆمسیۆن بوون، لە ماوەی هەفتەیەكدا پارەكەیان پێده‌درێت.

لە هەرێمی كوردستان 50 هەزار كەس لە پێدانی ئەو بڕە پارەیە سودمەند دەبن، کە رۆژی هەڵبژاردن وەک کارمەندی کۆمسیۆن دیاری کرابوون.

 

باسنیوز





ئەم هەواڵە 3307جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad