English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئامارەکانی  ٢٠١٨ سلێمانی راگەیەندرا
2019-01-03 [11:09 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئەمڕۆ پێنج شەممە بۆ ھەڵسەنگاندنی کارەکانی فەرمانگەکانی حکومەتی خۆجێی سلێمانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی پارێزگار و قائیمقام و بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری فەرمانگەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو, باس لەو کار و پڕۆژانە کرا كه‌ لە ساڵی ٢٠١٨ جێبەجێ کراوە.

لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، سەرباری قەیرانی دارایی و ئەو رەوشە خراپەی کە رووبەڕووی ھەرێم بووەتەوە بەڵام حکومەتی خۆجێی سلێمانی بەو توانایەی کە لەبەردەستیدابووە بەردەوام بووە لە کارو پڕۆژەکانی بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان، وتیشی، بە ھەوڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەشێکی زۆر لە پرۆژە راوەستاوەکانی سلێمانی کەوتوونەتەوەکار.

ئاوات محەممەد قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند لە ٢٠١٨ دا لیژنەکان رۆڵێکی گەورەو کاریگەریان لە پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان بینیووە و رێگرییان لە مەواد و خواردنی ماوەبەسەرچوو زیان بەخش كردوه‌.

قائیمقامی سلێمانی ئاماری کارو بەدواداچونەکانی لیژنەھاوبەشەکانی لە ٢٠١٨ دا خستەڕوو کە بەپێی ئامارەکە لەماوی ئەو ساڵەدا لیژنەکان "٣٩" ھەزار و "١٦٨" سەردان و بەدواداچونیان بۆ سەرجەم شوێنەکان کردووە و لە ئەنجامدا سێ ھەزار و ٢٩١ شوێن بەھۆی پابەند نەبوونیان سزادراون و ٢٤٣ شوێنیش داخراون و ٢٤ شوێنیش بەھۆی جۆری سەرپێچیەکەیانەوە دراونەتە دادگا, ھەروەھا لە ماوەی ئەو ساڵەدا ٥٣٨ ھەزار و ٣٦٢ تۆن مەوادی بەسەرچوو خراپ بوو لەناوبراوە و کۆی ئەو غەرامەیەی کە بەھۆی سەرپێچیەوە لەلایەن لیژنەکانەوە کراوە ٢٢٣ ملیۆن و ٢٠٠ ھەزار دیناربووە و کۆی پارەکە گەڕاوەتەوە بۆ سەر بودجەی گشتی.

لە بەشێکی دیكه‌ی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند لە ٢٠١٨ دا ئاسایش و ھێزە ئەمنییەکانی رۆڵی گرنگ و بەرچاوی خۆیان بینییوە لە پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھاوڵاتیان و دەیان کەسیان بە تۆمەتی تیرۆر و تێکدانی ئارامی سلێمانی و ھەرێمی کوردستان دەستگیر کردووە, بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، وتیشی بۆ ٢٠١٩ پلانێکی تۆکمەیان داڕشتووە و  رێگری لەھەر کارێک دەکەن کە ئاسایش و ئارامی خەڵک و ھەرێمی کوردستان بکاتە ئامانج .





ئەم هەواڵە 3670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad