English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
باڵویزی کۆریای باکوور بە وەکالەت لە ئیتاڵیا خۆی شاردووەتەوە
2019-01-03 [12:55 PM]

ZNA- هەولێر


پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور بەناوی کیم مین کی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ماوەی کارکردنی جۆ سۆنگ گیل، باڵویزی کۆریای باکوور بە وەکالەت لە ئیتاڵیا لەکۆتایی تشرینی دووەمدا تەواو دەبوو، بەڵام ئەو لەگەڵ هاوسەرەکەی چەند هەفتەیەک پێش ئەم وادەیە باڵوێزخانەیان بە جێ هێشتووە.

پەرلەمانتارەکەی کۆریای باشوور هەواڵەکەی لە زمان بەرپرسێکی ئاژانسی هەواڵگریی وڵاتەکەی بڵاو کردەوە، بەڵام هیچ زانیارییەکی لەو بارەوە نەدرکاند کە ئاخۆ ئاژانسەکە ئێستا زانیاریی لەبارەی شوێنی مانەوەی دیپلۆماتەکەی کۆریای باکوور هەیە یان نا.

بەپێی راپۆرتەکانیش، ئیتاڵیا مافی پەنابەرێتی بە دیپلۆماتەکەی کۆریای باکوور نەداوە، بەڵام هێشتا هیچ لێدوانێکی لەمبارەوە نەداوە.





ئەم هەواڵە 1576جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad