English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بودجەی سەربازیی ئێران بۆ ساڵی داھاتوو بە بڕی ٢٠ ھەزار میلیارد تمەن زیاد دەكرێت
2019-01-03 [01:04 AM]

​ZNA- هەولێر


حشمەتوڵا فەلاحەت پیشە سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، لیژنەكەیان لە بودجەی ساڵی داھاتووی ئێران بڕی ٢٠ ھەزار میلیارد تمەنی بە بودجەی سەربازیی ئێران زیاد كردووە.

فەلاحەت‌پیشە گوتی: لە رەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داھاتووی ئێراندا، بڕی ٤٠ ھەزار و ٧٠ میلیارد تمەن بۆ بواری سەربازی زیادكراوە و لەم بڕەش ٢٠ ھەزار میلیارد تمەنی بۆ بواری سەربازی و بەرگری و بڕەكەی دیكەشی بۆ بواری پاراستنی سنوورەكان تەرخانكراوە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا كە لە ماوەی رابردوودا پێشكەشی پەرلەمان كرا، بودجەی سەربازیی ئێران بە گشتی بەڕێژەی ٥٠% کەمیكردبوو.





ئەم هەواڵە 5362جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad