English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا: به‌داخه‌وه‌ ئه‌سه‌د ماوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌
2019-01-03 [02:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هێنت رایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و هاوكارییه‌ی روسیا پێشكه‌شی ده‌كات، سه‌رۆكی سوریا به‌شار ئه‌سه‌د بۆ هه‌ندێك ماوه‌ی دیكه‌ له‌ ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ریتانیا پێی وایه‌ ئه‌سه‌د تاكو ئێستاش له‌به‌رده‌م ئاشتی درێژخایه‌ن ئاسته‌نگه‌.

هینت وتی، هه‌ڵوێستی به‌ریتانیا ماوه‌یه‌كی زۆره‌ جێگیره‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ ئاشتی ته‌واو و  به‌رده‌وام له‌سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی‌ ئه‌سه‌د سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، نابێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ پێمان وایه‌ بۆ هه‌ندێك ماوه‌ی دیكه‌ ده‌مێنێته‌وه‌.

دوای تێپه‌ڕینی هه‌شت ساڵ له‌ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕ له‌ سوریا ملیۆنه‌ها خه‌ڵكی بێحاڵ و ماڵ كرد، له‌ ئێستادا ئه‌سه‌د به‌ پشتیوانی روسیا و ئێران و گروپه‌ شیعییه‌كانی وه‌كو حزبوڵای لوبنانی توانی زۆربه‌ی خاكی وڵاته‌كه‌ی كۆنترۆل بكاته‌وه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو ئیمارات باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ دیمه‌شق كرده‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش به‌ پشتیوانی دیبلۆماسی ئه‌سه‌د داده‌نرێت كه‌ هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكایه‌ و له‌ رابردوودا هاوكاری ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌كرد.

 

رۆیته‌رز





ئەم هەواڵە 5359جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad